کچە بچکۆلە جوانەکەم اە مناڵەکەم چەندم خۆش دەوێی
دەنگێکی ناسکی نەرم بانگی کردی و تۆش ئاوڕت دایەوە بۆ ئەوەی ژنێکی قژ رەساسی درێژ هەتا سەر کەمەرو چاوێکی شینی ئاسمانی و لەتەکیەوە پیاوێکیباڵا بەرزی چاو ئاڵتونی سەیرت دەکەن و
پێدەکەنن بۆت
تۆ:-دایە باوە ئەوە ئێوەن بەڕاست بیرتان دەکەم تکایە بگەڕێنەوە تکایە بەجێم مەهێڵن
دایکت بۆت پێکەنی
دایک:-لەوانەیە لات نەبین بەڵام بزانە کە ئێمە لەناو
دڵتاین بەخۆشی بژی دەرگای دڵت کەوە دڵتەنگ مەبە
قسەکانی تەواو کردوو دەستی بۆلای دڵی برد و
دیار نەما لەهەوادا وەک تارمایەک و تۆ ویست بیان گری بەڵام نەتوانی ؟؟. ناوت بچکۆلەی جوان تۆ باشی ؟؟
چاوەکانت کرایەوەو سەیری ئەو کەسەت کرد کە زۆر
دیار نە بوبو
تۆ:-کوکی ببورە کوکی خۆشم دەوێی نەمویست وابکەم تکایە بمبورە کوکی
کوکی دەستی دا بەسەر لێوەکانتا ونزیک بوەوەو
باوەشی پیکردیت
کوکی:-هشش کێشە نیە
جونکوک لێت دورکەوتەوە
کوک:-خوات لەگەڵ ناوت
پێشەوەی تۆ قسە بکەیت ئاگرێک لەوناوەدا پەیدابو
کوکیش دیار نەما و چاوەکانت پڕ زاو بون و فرمێسک سەر ڕومەتەکانی داگیر کردیت لەناکاو هەمو شت
گۆڕا دەقەیە نەڕۆشت خۆت دۆزیەوە لەماڵەوە کاتێ
تەمەنت ۹ ساڵان بو ڕاتەکردە لای ژنێک کە
خەریکی گوڵی ئۆسیریا بو و خۆت بە پێی ئەو ژنەوە نوسان ئەو ژنەش سەیرێی کردی و بۆت پێکەنی و
بۆ ئەوەی بتکاتە باوەشیەوە و یاریت لەگەڵدا بکات
بەڵامئەو ساتەیان تێکدا بە دەنگی دەرگاکە ئەو
ژنە تۆی لە باوەشی داناو پەنجەیەکی گرتی وبەرەو
دەرگاکە دەڕۆشتن و کردیەوە دیتی دوو پیاون کە
دەموچاویان دڵگرانیەکی زۆری پێوە دیارە و لەوێوە دایکت زانیتی چی ڕوویداوە و چاوەکانی پڕ ئاو بون
پیاوەکە:-زۆر داوای لێبوردن دەکەم ئۆسیریا بەڵام
ئێمە سەرۆکمان لەدەست دا لەکارەکەدا وەک چۆن تۆ
هاوسەرەکەت لەدەست دا منیش ئاوا هاوڕێ و برای
خۆمم لەدەست دا من داوای لێبوردن دەکەم
ئەو پیاوە قسەی دەکرد و هەوڵی دەدا نەگریت
تۆش سەیریان دەکرد و پێکەنیتی کاتێ شتێک بەبیر هاتەوەو ڕۆشتی پێی ئەو پیاوەت گرت
تۆ:-بەڕێزم کێشە نیە گەر بگریت ئەوە بێهێزی نیە
هەمومان مرۆڤین هەتا پیاوانیش بۆیان هەیە
دڵگرانیان دەربخەن لەڕێی فرمێسکیانەوە باوکم هەموکات وای پێدەوەم و دەیوت گریان هی بێهێز نیە
بەڵکو هی هەمو بەشەرێکە ئەوە بێهێزی نیە
پیاوەکە سەیری چاوەکانی دەکردی کەوەک چاوی باوک وابو دایکیش پێدەکەنی کاتێ فرمێسکەکانی
وەک ڕووبار دەهاتنە خوارەوە
دایک:-من سوپاس دەکەم بەڕاستی سەربەرزم بە
هاوسەرەکەم ژیانی خۆی لە پێناو بێتاوانەکان و
مناڵەکاندا فیدای کرد ........
زۆری پێنەچو هەمو شتێک گۆڕا و خۆت لە گۆڕستاندا
دیەوە لەسەر ئەو بەردەی نوسراوە
پارک جۆهان 1982 - 2006 باوک و هاوڕێ و برایەکی خۆشەویست ٭٭ هەمومان بەشەرین و جیاوازیمان هەیە لە بیرو
ڕەفتارو تەبیعەتدا ٭٭ ئەوە یەکێک بو لەو قسانەی کە
باوکت هەمووکات بۆتی دەوتەوە
تۆی 22ساڵ ئەومناڵەت دەبینی کەچۆن گوڵی
ئۆسیریا لەسەر ئەو گۆرە دادەنێ و دایک دەستەکانی
گرتی و بردیتی تۆی 22ساڵ سەیری هەمو ئەوانەت
دەکرد دوای ئەوە هیچ دیار نەماو خۆت دیەوە لە ماڵەوە لەناو باخچەی ماڵەکەتاندا دانیشتویت و
دەست بەسەر گوڵی ئۆسیریا دەهێنی و بۆنی دەکەیت
هەتا تۆی 9 ساڵ گوێت لەدەنگی شکاندن بو ڕۆشتیە
ژورەوە بۆ ئەوەی بزانی چیە ؟؟
ددیت چەند پیاوێک بە جلی ڕەشەوەو دەمانچەیان
پێیە و داکیشت لەسەر زەویەکە کەوتوەو خوێنی
ئەو ناوەی نەهێشتوە و هەوڵ دەدات هەناسەی بدات
و پیاوێکیش لەسەر کورسیەک دانیشتوەو قیناعێکی
بەدەمووچاوەوەیە
پیاوەکە:-هاوسەرەکەت باوکمی بێزار کردوە و شتێکی
لێ بردوە بۆیە ئێسا پێم بڵێ لەکوێیە من دڵنیام تۆ
دەزانی کە کە ئەوە لەکوێیە
تۆی بچوک لەدایکت نزیک بویتەوە هەتا گەیشتیتە
بەردەمی و ڕاوەستای و دایک سەیری کردی بەو چاوانەی کەفرمێسکی پیاهاتۆته خوارەوە و
تۆش وا سەیریت دەکرد و لێوەکان دەلەرزان
دەستی دایکت گرت و ڕومەت لەسەری دانا لەبەر جاوی هەمواندا تۆ پێکەنیتی بۆ دایکت،و
فرمێسکەکانیت بۆی سڕی ئەو پیاوە هەستاو لێت
نزیک بۆیەوەو چەنەگەی گرتی و سەری بەرز کردیەوە
و دەستێکی خستە سەر ڕومەت و دوای پەنجەیەکی
دا بەسەر لێوەکانتا کاتێ سەیری ئەو د ئاڵتونیەت دەکا
پیاوەکە:-تۆ مناڵێکی جوانێ زۆر هەمو جوانیەکت لە
دایکتەوە وەرگرتوە ئەو چاوە دەگمەنانەش لە باوکتەوە مناڵێکی بێوێنە نیت ؟ بیستومە کە زۆر
زیرەکی هم ناوت [ناوتە] وانیە قشتۆکە ؟؟ تۆ هیچ جەوابت نەدایەوەو بێدەنگ بویت و سەیری
چاوەکانیت دەکرد تۆی 22ساڵیش سەیری هەموشت
دەکرد بەچاوێکی گریاناویەوە
پیاوەکە لێت دورکەوتەوەو فرمانی دا کەبڕۆن و تۆو
دایکتی بەتەنها لەوێ بەجێهێشت
دایک:-ناوت بچکۆلەکەم ،،گریان،، جوان بخوێنە و
خۆش بژی و یارمەتی خەڵک بدە وە ئەوە بدۆزەوە
کە خۆشت دەوێت بەڵێنم پێ بدە بچکۆلەکەم
تۆبەگریانەوە:-بەڵێن بێت دایە دەخوێنم و زیرەک دەبم و یارمەتی خەڵک دەدەم کە گەورە بوم بەڵام
تکایە بەجێم مەهێڵە دایە تکایە بە تەنها بەجێم
مەهێڵە دایە دایە وامەکە 😭
دایکت بۆت پێکەنی و چاوەکانی داخست
بۆ ئەوەی ڕوح لەناو جەستەی دا بڕوات و گرنگی بە
داواکای پەو مناڵە بچوکەنەدا کە دایکی دەلەرانەوەو
داوای لێ دەکرد کە جەوابی داتەوە بۆ مردوەکان
جەواب ووەدەنەوە ؟
تۆی 22 ساڵ دەگریای بەهۆی ئەو دیمەنەوە باوەڕ
نەدەکرد ئەوە ئەی دایکت بە نەخۆشی نەمرد ؟
بەڵام ئێسە ڕاستیەکان شۆکی کردویت منالیت
بەئازار بوەوە باوەرت نەبو وەک ئەوەی مێشکت
ڕەتی بکاتەوە بەڵام مەجبورە کە ئەمانە وەرگرێت
زۆر پرسیار خۆیان کردە ناو مێشکتەوە !
ئەو پیاوە کێیە ؟ باسی چی مادەیەک دەکا ؟ بۆچی
دایک و باوکی کوشتوی ؟ کوکی کێیە ؟ کوکی چۆنەو
لە کوێیە ؟؟
کاتێ تۆ بیرت دەکردەوە ئاگات لە گۆڕینی شوێنەکە
نەبو بەڵام دەنگی پێیەک هێنایتەوە هۆش خۆت
دیت تۆی ڕابردوو جلی کارت لەبەرەو،بەرەو تاقیگەکە
دەڕۆیت و دەرگای تاقیگەکەت کردەوە دیت تۆی
ڕابدوو خەریکی مناڵەکانی دوای دیت کە لە ژورێک
نزیک دەبویتەوە لەدەرگاکەت دابە هێوری و ڕۆشتیە
ژورەوە بۆ ئەوەی بدینی که کوڕێک بە شێوەیەکی
ساردەوە سەیرت دەکات و تف بە قورسی قوتدا و
ڕۆشتی بۆ لای ئەو کوڕە بۆ ئەوەی فەحسی بکات
تۆی 22ساڵ سەیری دەموچاوی ئەو کوڕەت کرد
هەست بە شتێک کرد ! وەک ئەوەی لێتەوە نزیک بێت
بەڵام بەبیرت نیە ئەوکورەی بەدەمت قژێکی ڕەشی
هەیەو چاوێکی تاریکی توندرەوی پێوەیە و
دەموچاوێکی جوان بەڵام بۆچی بەبیرت نیە !؟
دیت کە تۆی ڕابردوو چۆن سور بۆتەوە بەهۆی
سەیرکردنی ئەو کوڕە بۆت بەڵام لەناکاو هەمو شت
ڕاوەستا کاتێ گوێت لەو ناوە بو ٭ جیۆن جونکوک٭
کاتەکان بەپەلە ڕۆشتن هەمو شت زو ڕۆشت چۆن لە
جونکوک نزیک دەبویتەوەو ئەویش بەو چاوە
تاریکیانەوە سەیری دەکردی هەتا ڕاوەستان دیمەنەکان کاتێ دیت تۆی ڕابردوو لەبەردەم دەرگاکە
ڕاوەستاوی و سەیری جونکوک دەکەیت لەناو ئەو
ژورەدا کاتێک دەرمانی نونا [X] ی لێدەدەن و
چەندین زاناو دکتۆر لای ڕاوەستاون سەرەتا
جونکوک زۆر هێور بو بەڵام لەناکاو چاوت کرایەوە
بەهۆی ئەو هاوارەی کە جونکوک کردی جەستەی
ئازاری هەیەو ئێسکەکانی دەشکان زاناو دکتۆرەکان ڕۆشتن بۆ ئەوەی هێوری بکەنەوە
بەڵام نەیانتوانی قژی جونکوک بوە سورێکی
خوێناوی و جەستەی بەهێزی پێوە دیار بو کە چۆن
جەستەی بەرە بەرە بەهێز دەبوو و چاوەکانی
بونە سورێکی خوێناوی و کاتێ هەوڵیان دەدا
هێوری کەنەوە یەکێ لە دکتۆرەکان مادەی هێورکەرەوەی بەهێزێ لێدا سەرەتا هیچ شتێک
روینەدا بەڵام دوای جونکوک هەستی بە بێهۆشی
جەستەی کردو کەوتە سەر ئەژنۆکانی و بۆ سەر زەوی
دکتۆرو زاناکان ڕۆشتن بۆ ئەوەی هەڵی گرنەوەو
بیکەنەوە سەر سیسەمەکەی و تۆش ڕات کردە ژورەوە کاتێ پێیان وتی کە چی ڕویداوەو ڕۆشتی بۆ
ئەوەی بە چاوێکی پڕ گریانەوە ئەو جەستە بێهۆشە
بدینی کە چۆن لەسەر ئەو سیسەمە پاڵکەوتوە ...
.
.
.
.
.
.
.
Novel._.bts
minie_jjk ❤️To con...........
