.
.
.
.
.لەلای سیسەمی خۆشەویستەکەی دانیشتوەو کە چەند جوان بو بەو جەستە زەعیفەو بچوکەیەوە و قژە ڕەساسیەکەی کە لەسەر ئەو سەرینە سپیەدا پاڵی لێداوەتەوە وەک مناڵێک وابوو
دەستەکانی گرتی و لەنێوان دەستە گەورەکانیدا و سەیری دکتۆرەکەی کرد
دکتۆر:- باشە هەفتەیەک ڕۆشتوە لەوەتەی وایە وەک
دەڵێی ناجوڵێ و هیچ ناکات وە ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوە بکەوێتە ناو غەیبوبەوە بەهۆی شۆک بونێک هەنێ کات 5 ڕۆژ یان مانگێک دەخایەنێت وە نەخۆشەکە دەتوانێ لە هەنێ کاتدا هەست بکاو گوێی لێت بێت بۆیە خەم مەخۆو هۆکارێکی پێبدە بۆ ئەوەی هەڵبسێتەوە
جونکۆک سەری بەبەڵێ جوڵان
کوک:-کەواتە هیچ شتێ ترسناک نیە ئەو باش دەبێ؟
دکتۆرەکە پێکەنی:-خەم مەخۆ بەڕێز جیۆن هەمو شت باش دەبێ
لەوانەیە نەخۆشەکە بە مەرحەلەیەکی سۆزداریدا
ڕۆشتبێ بۆیە توشی شۆک بوە .... بۆیە ئێسا دەبێ
من بڕۆم
بەو شێوەیە دکتۆرەکە جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆشتە
دەرەوە
جونکوکیش بە چاوێکی گریاناوی سەیری دەکردی
و خۆی چەمانەوە بۆ ئەوەی ماچێکی لێوەکانت بکا و
لەتەکتەوە پاڵ بکەوێت و بتکاتە باوەشیەوە
جونکوک:-تکایە بچکۆلەکەم هەستەوە لەوە زیاتر
دڵم مەسوتێنه و هەستە تکایە
فرمێسک لەچاویا هاتە خوارەوە کاتێ تۆ جەوابت
نەدایەوە بەڵام لەناخی دڵیەوە دڵنیایە کە تۆ گوێت
لێیە
جونکوک:-هەستە تکایە ئەو ئاڵتونیانەم بکەوە
تکایە چاوت بکەوە و جادوم لێبکە پێیان و بۆم
پێکەنە دەزانم لەوانەیە تۆ خۆش نەوێم بەڵام
تکایە تۆم لێ دورمەکەوە گەر رقت لێمە و من ناوێ
لات بەڵێن بەجێت دێڵم و دەهێڵم و وازت لێ دەهێنم
و تەنها لە دورەوە دەتپارێزم و ئاگام لێت دەبێت
تۆ تەنهای کە دڵی بەفراویم توانەوە تکایە
ئاشقتم ناوت هەستەوە ~~~
∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ~~~
تـــــــۆ / هەست بە جەستەم دەکەم بێهێزە
ناتوانم هەستم بەزۆر چاوەکانم کردەوە بۆ ئەوەی
بدینم لەهەمان ئەو ژورە سپیەدام بەڵام ئەو
شاشەیە سەرنجی ڕاکێشام لەناکاو وێنەی جونکوک
هاتە سەری و دەگریا و منیش بێ هۆ گریام و
هەستام و دەستم بۆ شاشەکە برد لەناکاو گوێم لە
دەنگی بوو دەنگی کە دەگریاو هەستەکانی پێ
دەوتم کە دڵی شکاندم و گریانمی نامەوێ وازم
لێبێنێ و دورکەوێتەوە جارێکی تر
ئەوەم ناوێت دەمەوێ لە باوەشم بکات لەناو
باڵەکانی و ماچم بکات وەک پێشتر بەخۆشی و شادی
نامەوێ بڕوات وەک و ڕابردوو چاوم لادا لەسەر
شاشەکەو سەیری دەورو بەرم کرد نەوەک شوێنێ
بدۆزم و ڕاکەم ڕامکرد و دەستم بە دیوارەکانا دەدا
بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت بەڵام هیچ نەبو شتەکانی
دەوروبەرم شکان و هاوارم دەکرد نامەوێ لێرە
بمێنمەوە خوایە ڕەحمم پێبکەو لێرە دەرم بکه
لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و بێهیوا بووم کاتێ چاوم
داخست گوێم لەدەنگی جونکوک بو ئەو کات زانیم
خوا جەوابی دامەوە گوێم لەدەنگی دەبو
جونکوک:-خۆشمەوێی بەڵکو ئاشقتم هەستەوە
توانای دوری تۆم نیە بەڵێن ئازاد دەکەم و دەهێڵم
بڕۆیت و لەگەڵ ئەوەی خۆش دەوێ بمێنیتەوە
هەستە ئازار بەسە گرنگی بە ئازاری ڕۆشتن نادەم
گەر وازم لێبێنی گرنگ هەر بە دڵخۆشی دەتبینم
هەتا گەر لەگەڵ یەکێ تر بیت ......
تـــۆ / ئەو کاتە گوێم لە قسەکانی بو ئەوەم بەبیر هاتەوە کە وتی ئەوەی یەکێکی خۆش بوێت گرنگی
بە خۆشی دەدات هەتا گەر لەناو باوەش یەکێ تر بێ
بەڵام گەر بزانێ ئەو کەسە هەڵەت بەرامبەر دەکا
ئەوکاتە دێتە ناوەوە چونکە خۆشەویستی هەموکات
وایە یەکێ لەناو دەچێ بەهۆی خۆشی ئەوەی تر
ئاهه ئەو قسانەی جونکوک وای لە دڵم کرد زیاتر
خۆشی بوێت هەستم بەو ڕوبارانەی چاوم دەکرد
کە دەهاتە خوارەوە بەسەر ڕومەتەکانما .........
~~~
∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ∞∞ ~~~
چاوەکانت کردەوەو هاوارێکی نزم کرد و جونکوک
بە قایمی باوەشی پیاکردی و لەناو فرمێسکەکانی
پێدەکەنی و تۆش قەمیسەکەیت تون گرتبو وەک
مناڵێک ترسی دورکەوتنەوەی دایکی هەیە
تۆ:-تکایە جونکوک وازم لێ مەهێنە بەبێ تۆ ناتوانم
ناتوانم لەناو باوەش یەکێ تر بم جونکوک کەس
خۆشی ناوێم وەک تۆ تکایە زیندانیم بکە و بمگرە
کوکی بەڵێنم پێ بدە من خۆشمەوێی و وازت لێنایەنم
ئاشقتم بەڵام سوێن دەخۆم لەبیرم کرد بەهۆی ئەو
بێ نرخەوە
جونکوک بە دڵخۆشیەوە باوەشی پیاکردی
جونکوک:-من بەڵێن دەدەم ناوت ئەو لێم نابات
کەس ناتوانی تۆ لەمن ببات منیش بەجێت نایەڵم
بەڵام ئەو بێنرخە کێیە کە باسی دەکەیت ؟؟
جونکوک دورکەوتەوەو سەری سوڕمابو و تۆش
قسەت دەکرد کاتێ یاریت بە پەنجەکانی دەکرد وەک
مناڵێک
تۆ :-کوک تۆ سەرۆکی ئەو کارگەیەت بەبیرە بیفری ؟
لەڕاستیدا ئەو ۆی ئاگرەکە بوو ئەو دایک و باوکی
کوشتم وە ئەو بوە هۆی لەبیرچونەوەم وە دەیویست
هی ئەوبم بەڵام ڕێگەم نەدا کە دەستم لێبدات
تۆ هاوارت کرد بە ئازارەوە بەهۆی نینۆکەکانی کوک
کە بەکەمەرتا دەکات بەبێ هۆش لەبەر تورەبونی
و تۆ سەیریت کرد کە دەمارەکانی ملی دیارەوە و
دەستەکانی دەتەقێتەوە تۆ بەئازارەوە دەست بۆ
باڵی جونکوک بردو بە نەرمی ناویت هێنا بۆ ئەوەی
ئەو بێتەوە هۆشی خۆی و داوای لێبوردن بکات
جونکوک:-ئۆو ببورە ئازیزەکەم هۆشم لای خۆم نەبو
ئازیزم پێت چۆنە بڕۆیت خۆت بشۆی بەتەنها
یاخود دەتەوێ من بت شۆم 😏
جونکوک پێکەنی کاتێ سوربونەوەی تۆی دیت و
تۆش سەر کردە باوەشیەوەو وەک پشیلەیەک
سەرت دەجوڵان هەتا هەستای و ماچێکی کوک کردوو
بەپەلە ڕات کردو کوکی داماویش بەشۆکی بەجێت
هێشت
کوک پێکەنی و دەستی برد بۆ لێوەکانی و سەری
دەجوڵان
کوک خۆی ڕاکشان و دەستەکانی کردە ژێر سەری و
سەیری سەرەوەی دەکرد
کاتێ ئەو چوارە لەپشت ئەو دەرگایەوە سەیر دەکەن
لەناکاو یەکێ هاتە ناویانەو
تای:-چی دەکەن لێرە ؟؟
هەرچواریان ترسان بۆ ئەوەی دورکەونەوە بەپەلە و
سەیری تای بکەن
جین:-هیچ شتێ ! نەفرەت دەمانەویت بزانین کوک
چی لەو مناڵە قشتە دەکات ؟ نەفرەت هەتا وای لە
جونکوک کرد پێبکەنێت
تای ،ئۆو، یەکی بچوکی لەدەمەوە دەرچو بۆ ئەوەی
دەموچاوی لە بێمێشکەوە بگۆڕێت بۆ جدی و
هەر چواریان بەزۆر تفیان قوت داو ویستیان ڕاکەن
بەڵام تای گرتیانی
تای:-ڕاوەستن ... باشە جێهۆب جونکوک دەیەوێ
کاری جایسن تەواو بکەیت وە جین خواردن ئامادە
کە چونکە کوک دەیەوێ شتێکمان پێ بڵێت نامجون
ئاگاداری پاسەوانەکان بەو ئاگات لەهەمو شتێ بێت
و جیمین تۆش لەگەڵم وەرە
هەر ئەوەنە وای وت و یەک کەس لەوێ نەما جگە لە
جیمین کە بەتەنیشت تایەوە دەڕۆی بەدەموچاوێکی
ساردەوە هەتا هەستی بە پشتی کرد بەر دیوارەکە دەکەوێ و
تای بە جەستەی جیمینی زیندانی کرد
هەستیان بە جەستەی یەکدی دەکرد و جیمین ڕووی
گێرا بۆ ئەوەی ئەو ڕەنگە پەمبەیەی سەر ڕوومەتەکانی بشارێتەوە بە هۆی شەرمەوە هەتا
گوێی لە پێکەنی تای
تای:-جوانیت شێتی کردوم و چاوە پشیلەکانت
دەمکوژێ کاتێ دەتەوێ ساردبیت وەک پشیلەیە
دەبی لەبەردەمم
جیمین پێکەنی و باوەشی بە تایدا کرد
جیمین:-منیش ئاشقتم زۆر
تای:-بۆچی بەیانی زوو هەستای و من هەڵنەساند
هەست بە ئازار ناکەی بەهۆی دوێنێ شەوەوە ؟؟
جیمین سور بوەوە
جیمین:-نەمیست بێزارت بکەم چونکە هیلاک بویت
لەگەڵ ئەوەی خوێنمژی وە پشتم هههه ئازارم هەبو
بەڵام وەک دەزانی کە ئێمە خوێن مژین و ئازارێکی
کەممان دەبێت بۆیە زۆر هەستناکەیت بەڵام گەر
زۆر دەڵێیت کێشەنیە دەتوانی بمکەیتە سەر پشت
ولەسەر پشت هەڵم گریت 😌
جیمین هەر ئەوەنە دیتی تای خۆی دانوانەوەو
ئیشارەتی بۆی کرد بۆ ئەوەی بێتە سەر پشتی
و جیمینیش بەدڵنیایەوە ڕایکردە سەر پشتی و
ملی گرت و بەخۆشی پێدەکەنی
تای هەستایەوە
تای:-کەواتە بابڕۆین بۆ کار جیمینی پشیلە
جیمین زیاتر پێکەنی و ماچی ڕوومەتی تای کرد
لەلایەکەوەو سەری کردە ناو ملیەوه
.
.
.
.
Novel._.bts
minie_jjk ❤️
.
.
.
To con.......
