ھەڵخەڵەتام

7K 666 53
                                    


سڵاو من نارام ٢٢ ساڵم لە سیئۆلی کۆریای باشوور ئەژیم, ژیانێکی سادەو بێئامانج ئەتوانم بڵێم تا ڕادەیێ بەتاڵ~تا ئەوکاتەی ئەو هاتە ژیانم~
چیرۆکێکی خۆشەویستی جوان؟ناهـ بەڵام جیاواز وە سەرنجڕاکێش بەلای منەوە:)
هەموو شتێ لە خولیایەکەوە دەسی پێکرد کە تاوانبوو
وە تێوەیگلام~
بووم بەقوربانی؟نەبوومە قوربانی خولیاکەی بەڵکو دڵی~
سەختبوو یا ئەتوانم بڵێم هەڵەیێ بوو کە تا ئەوکاتەی بۆم درکا دڵی دزیوم بە گەورەترین هەڵەی ژیانم دانا کە دووبارەی ناکەمەوە~
ئەی ئێسا چی؟ گەورەترین هەڵەی ژیانمە گەر بزانم کۆتاییەکەی هەربەم شێوەیەیە ئەوا سەدجاریتر دووبارەیئەکەمەوە~
چاوم پێی تامی جوانیکرد وە دڵیشم تامی خۆشەویستی و خۆشبەختی کرد~

بگەڕێینەوە بۆ منی ١٨ ساڵ؟

هێی من کۆرتنیم ١٧ ساڵم  لە سیئۆلی کۆریای باشوور ئەژیم, لەم مانگە ڕووداوی خراپ ڕوویاندا لە کۆریا، بکوژێک پەیا بوو کە بەشێوەیەکی زۆر دڕندەو بێبەزاییانە دەسی کردوە بەکوشتن کە کۆنتڕۆڵ ناکرێ! دوێنێ ئاشکرابوو کە لێرەیە لە سیئۆل،ھەر لەم ھەفتەیە ١٠ کچ کوژراوە، کەس نازانێ شێوەی بکوژەکە چۆنە یان ھەر زانیاریەک دەربارەی ئەو! کەیسێکی ئاڵۆزە.......
#savesouthkoreangirl #serialkiller  

^ھەرچیبێ، خوایئەکرد ئەم دونیایەی کاول ئەکرد
بەمن چی ناترسم^

Commented✔︎

~لاپتۆپەکەم داخست و چێکی مۆبایلەکەم کرد تا بزانم پەیوەندی نەکردەوە
ئەمڕۆ یەکترەبینین لەگەڵ ھاوڕێیەکم لە ئینتەرنێت ناسیومە 'تایھیۆنگ'
لە سایتێ یەکمان ناسی دواتر بەردەوام بوین لەقسەکردن لەگەڵ یەک
چەندین کاتژمێر بە تێڵ قسەمانەکرد وە ئەو زۆر لە کورێکی باشەچێ بەڵام تاڕادەیێ نامۆیە زۆر باسی فلمە ئاکشنەکان و ڕوداوە بکوژیەکان ئەکات وابزانم ئەمە خولیای ئەوە
ئۆوووو پەیوەندی ئەکا!

🌑serial killer🌑 ✔️Where stories live. Discover now