میمۆریەکە II

1.9K 437 75
                                    

3:00 pm

جیمین: کەواتە لەوێ وێستی دۆزرایەوە
کارمەند: بەڵێ
~بەپێ بەرەو شوێنی رووداوەکە ئەرۆشتن
کارمەند: تۆ پۆلیسی
جیمین: تارادەیەک
کارمەند:رقم لێیانە
جیمین: پۆلیس؟
کارمەند:نا بازدەرەکان، ئەوانەی خۆیانەکوژن لەپێش شەمەندەفەرەکان
جیمین: ئێرە ھەوە؟
کارمەند:بەڵێ
~جیمین خۆی نزم کردەوە دەستی یایە ھێڵە ئاسنەکە
''واتە ئەو ھێڵە ئاسنەی شەمەندەفەر بەسەریا ئەروا''
جیمینھیچ خوێنێ نیە لەسەر ھێڵەکە.. پاکتان کردۆتەوە؟
کارمەند: نەخێر بەخۆی زۆری لێنەبوو
جیمین:وتت سەری شکابوو
کارمەند: وابوو وە خوێنی زۆر لێنەبوو
جیمین: ئۆکەی
کارمەند: دەی بۆتۆی جێدێڵم
جیمین:ئم
کارمەند: تەنھا ئاماژەیەکمان بدەیە کە تەواو بوی
جیمین: باشە
تای: خۆکوژی نیە
جیمین: وایە
تای: ئەو لێرە نەکوژراوە لەبەر ئەمە خوێنێکی یەکجار کەم ھەبووە
جیمین: ئھم
تای: دەی با دوای کەوین
جیمین: چی کێ؟
تای: کارمەندەکە گێژە
جیمین: ب بۆ؟
تای: ئاھ رونیەکەمەوە لە رێگا

3:10pm
تای: ھەموویان پێڵاوی رەنگ رەشیان لە پێیە جگە لەوەیان کە پێڵاوەکەی رەساسی بوو
جیمین: گاڵتەئەکەی؟ بۆ ئەوە دوای کەوتووین؟
تای: دوو جار بەلای شوێنی کرێکارەکان تێپەرین لە ھەردوو جارەکە دەستی خستە سەر چاوی بەمانای ئەوەی بە رووناکی بێزاربووە بەڵام ئەمرۆ ئاسمان ھەوریە راستیەکەی خۆی ئەشاردەوە لێیان
جیمین: ھا؟
تای: تەرکیزم لەسەریا نەما بەکامە لا رۆی
جیمین: چەپ کۆڵانەکەی کۆتا لای گوڵفرۆشەکە
تای:وە گرینگترین شت
~وتی و زەردەخەنەیەکی لایی کرد
تای: جلە فەرمیەکەی بە پێچەوانەوە لەبەر کردبوو و ھیچ کارتێکی کەسێتی لە گیرفانی پێشەوەیا نەبوو لەکاتێکا ئەوانی تر ھەموو ھەیان بوو کەواتە ئەو کارمەند نیە تەنھا ھاتوە تا دڵنیا بێتەوە ئاشکرابووە یان نا
جیمین: واو بەرێز تایھیۆنگ ھۆڵمز
تای: پرسیارەکە ئەوەیە میمۆریەکە ئەفرۆشێ یان نازانێ چیلێکا
~کورەکە 'کارمەندەکە' وەستا لەبەرامبەر خانوێک و کلیلەکەی دەرھێنا
جیمین: خۆم ئەوەیان چارە ئەکەم لێرە بۆستە
~ دەرگای دەرەوەی کردەوە و رۆشتە ژوورەوە کاتێ خەریکی دەرگای ژوورەوەبوو جیمین بە بەھێزی لە سەری یاو کەوت ھەڵی گرتو بردیە ژوورەوە تایش بەدوایا
تای: بابزانین چی ئەشارێتەوە
~یەکەم شت کە سرنجی راکێشان خوێنی سەر پەیژەکان بوو بە پێی خوێنەکە رۆشتن تا لە پەنجەرەی ھۆڵی سەرەوە کۆتایی پێھات
تای: ئەبوایە ئەم خوێنەی پاک کردایەوە ئەمە ئەیسەلمێنێ کە گێژە
جیمین: ئەی کەوایە بۆچی کوشتی؟
تای: لێی ئەپرسین
~وتی سێری کورەکەی کرد کە بەستبوویانەوە
دوای ١٠ خولەک بەئاگا ھاتەوە، تای بە پەنجەرەکە پاڵی یابۆوە
جیمین: ناوت؟
کورەکە:م مینھۆ
تای: بۆچی کوشتت؟
مینھۆ:رووداوێک بوو
جیمین: ھا ھا ھا
مینھۆ: سوێنەخۆم رووداو بوو
تای: بەڵام دزینی پلانەکانی پرۆگرامی بەرگری موشەکی
رووداوێ نەبوو وانیە؟
~مینھۆ ھەناسەیەکی درێژی ھەڵکێشاو دەستی کرد بە باسکردنی لەسەرەتاوە
مینھۆ: دەستمکرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ ماددەی ھۆشبەر
لەسنووری خۆم دەرچووم ، بەھازارن قەرزاری خەڵک بووم...خەڵکانی جدی..
لەگەڵ وێست ھاورێی نزیکین، شەوێکیان ئاسایی وەکو زۆربەی شەوەکان رۆشتینە بار، ئ ئەو دەستیکرد بە قسەکردن لەبارەی کارەکەی ، عادەتەن ئەو زۆر وریابوو
ب بەڵام ئەم شەوە دوای کەمێ مەی خواردن قسەی گۆرا، ئ ئەو باسی ئەو پلانە موشەکیانەی بۆئەکردم ، لەدوای بابەتی نھێنیە گەورەکە ئەو میمۆریەکەی دەرھێناو لەپێش منی راوەشاند،منیش بیرم کردەوە دەکرێ ئەمە بەھایەکی ھەبێ ، وە زۆر ئاسان بوو بە دەستھێنانی ئەو زۆر سەرخۆشبوو، رۆژی دواتر وێستی ھاتە بەردەرگای ماڵەکەم تەنھا بە سێرکردنی زانیم کە زانیویەتی
جیمین: چی روییا؟
مینھۆ: بوو بە دەمەقاڵێمان ئەو وتی "چی لە پلانەکان دەکەی؟"منیش نکۆڵیم کرد لە ھەبوونیان تا ئەو بۆکسێکی لێیام منیش لێمیایەوە ب بەڵام ئەو باڵانسی لەدەستیاو بە پەیژەکە کەوتە خوارەوە
مینھۆ: س سوێنەخۆم پێوەندیم بە ئەمبوڵانس ئەکرد بەڵام زۆر درەنگ بوو ئەو ھەناسەی نەئەیا،ھیچ چارەیەکم نەبوو بۆیە رامکێشایە ئەم ژوورە، دواتر دانیشتم و بیرمکردەوە
تای: دواتر بیرۆکەیەکی بچووکی رێکوپێک دەخولێتەوە لەسەرت
جیمین: تشش تۆ زۆر گەمژەی، ھێشتا میمۆریەکەت لایە؟
~مینھۆ سەری بە بەڵێ لەقاند
تای: بیھێنە

3:30 pm
تای: بۆ کوێ
جیمین: ماڵی بەرێزت
تای:من لێرە دابەزێنەو خۆو برۆ بۆ ئۆفیسەکەی نامجوون و بیدەیە چ پێویستەکا بچینە ئەوێ
جیمین:دایکت پێوەندی کرد
تای:تش
جیمین: چەنەبێ نەرۆشتوی؟
تای: شەش مانگ ھەشت مانگ دڵنیا نیم
جیمین: خەم نەبێ دوای نانی ئێوارە ئەگەرێینەوە
بە ناراکەو رائەگەی
~تای بۆساتێ رەق بوو و خێرا مۆبەکەی دەرھێنا

Nara pov         3:30pm
نارا:شینەکەیان قەڵەوت دەرەخا بەڵام رەشەکە زۆر ھۆت دەرەخا
ویندی: ئێ کەوایە ئەویان دێنم ئەی تۆ ؟
نارا: لە دوک_
~مۆبەکەم زەنگی لێیا بینیم تایە تەزوویەکی کارەبایی بە لەشما ھات بە ترسەوە ھەڵم گرت
نارا: ب بەڵێ
تای: ھای چیەکەی؟
~شکور خوایە نەگەراوەتەوە
نارا: خ خەریکی جلو شتەکانمم
~ وابزانم درۆنیە ئەمە
تای: لەوانەیە تۆزێ درەنگ کەوم بۆیە ھەرشتێکت ویست  پێوەندی بکە باشە؟
نارا: باشە
تای: ئەتبینمەوە
نارا: ئەتبینمەوە
تای: نارا
~بۆ ناوم زۆرخۆشە لەزاری ئەم؟
نارا: گیامەبەستم بەڵێ؟
تای: ئاگاداری خۆو بە
‏~<(˘˘)>
نارا: تۆش
~دامخستەوەو مۆبەکەم بە دڵمەوە گرت
ویندی:کێبوو؟
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
نارا: خۆشەویستم....

❦❦❦❦ ţǫ ɓę çǫŋţįŋųę














☻︎❣︎꧁ 𝙍𝙖𝙢𝙖𝙙𝙖𝙣 𝙠𝙖𝙧𝙚𝙚𝙢 ❣︎☻︎

🌑serial killer🌑 ✔️Where stories live. Discover now