خۆزگە ئەو ئەبوو

2.1K 481 21
                                    

ھەڵیگرتم و رایکێشام بۆلای ئۆتۆمبێلەکە ھەرکە دەرگاکەی کردەوە
یەکێک لەدواوە بۆکسێکی لێیا و منیش لەگەڵیا کەوتم، سەرم گێژی خوارد و بینینم ڵێڵ بوو تەنھا ھەستم بەدەنگی بۆکسەکرد کە ھاتمەوە سەرخۆم بینیم تایھیۆنگە لەسەر کورەکە وەستاوەو لێیئەیا ئەو ناوەش ھەموو بوە بەخوێن

تایھیۆنگ: ھەی خوێڕی

~من رۆشتم و دەستەکانیم گرت تابیوەستێنم
نارا: تاییی بوەستە!! ئەوەندە بەسە!...تۆ ئەیکوژی گەربەردەوام بی

~کورەکە ھەستایەوە نەیەتوانی بروا بەشەلەشەل تالای سەیارەکە رۆی *شایەنیەتی😤* ، تایھیۆنگ بەقورسی ھەناسەی ئەیا دەمتوانی رق و کینە لە روخساریا ببینم تێبینی لێومی کرد کەبەھۆی کەوتنەکە بریندار بوو بوو

تای: ئەی خوایە نارا! تۆباشی؟
نارا: نیگەرانمەبە من باشم
~لەسەر ئەرزەکە ھەستاین، تای بەنیگەرانی سەیری ئەکردم
تایھیۆنگ: نارا ئەبوایە ئەو خوێریەم بکوشتایە سەیرکە چی لێکردووی
نارا: یااا تای من باشم
~بەزەردەخەنەوە وتم ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد
ھەستێکی خۆشە یەکێ گرنگی و پێبا☺︎︎
نارا: سوپاس
~وتم و لەباوەشم کرد،لەبەرئەوەی زۆر کورترم لەئەو سەرم لەسەر سنگی بوو دەستیشم لەدەوری کەمەرییا بوو،ھەستم بەدەستی کرد کە لەباوەشمی کردەوە

تای: ھەرکێشەیەکت ھەبوو پێمیبڵێ

~بۆ ھەست بەئارامی ئەکەم لە باوەشیا؟ ھیچم نەوت تەنھا باوەشەکەم بچران با ھەست بە لێدانە خێراکانی دڵم نەکا...

نارا: ئ ئ ببورە بۆ زلەکەی ئەمرۆ
~ئای من ئێستا ھەست بەرومەتەکانم دەکەم سووربوونەتەوە یااااا شەرمەزاریە!!!
تای:ئاساییە خەتای من بوو نەئەبوایە بووترسێنم
نارا: بێزاریشتەکەم بەڵام.... ئەتوانی تا ماڵەوە لەگەڵم بێی؟ ئەوەی تازە رووییا منی زۆر ترساند
~تایھیۆنگ زۆر شۆک بوو لەوەی وتم!... زەردەخەنەیەکی گەورە ھاتە سەر روخساری
تایھیۆنگ: بێگومان!!
~ئیتر بەیەکەوە رۆشتین، لەرێگا قسەمانەکرد و پێئەکەنین تا دووبارە پرسیارە گەمژانەکە ھاتە مێشکم
نارا:کەواتە تۆ ھەرگیز خۆشەویستت نەبوە؟
تایھیۆنگ: ھەمبوو..پێشەوەی ببم بەبکوژ
نارا: چی روییا؟
تای: بەداخەوە
نارا: بەداخەوە؟
تای: ئەتوانین بڵێین شەوێک ھەمووشتێکی گۆری
~من زۆر حەزمکرد بزانم کەچی رویداوە لەنێوانیان بۆیە بەردەوامبووم لە پرسیارکردن
نارا: ئ ئایا تۆ...خیانەتت کردو...ئێستاش پەشیمانی؟؟
تایھیۆنگ: ئۆھ نا..شەوێک نەمتوانی کۆنتڕۆلی خۆم کەم و کوشتم، لەوکاتەوە من ناتوانم کۆنتڕۆلی خۆمکەم لە کوشتن
دڵم بۆ چریەک لەلێدان وەستا کاتێک گوێم لەوە بوو کە وتی
نارا: ب بۆچی ئ ئەوت کوشت؟
تایھیۆنگ: خیانەتی لێکردم
من نەمتوانی چیتر لە گفتوگۆ کردن لەگەڵیا بەردەوام بم بۆیە تەواوی رێیەکە بێدەنگیم ھەڵبژارد
نارا: سوپاس کەتا ئێرە ھاتی
تای:ھەرکاتێک
ویستم بچمە ژوورەوە بەڵام تای ھاواری کرد
تای:لەبیرنەکەی سەھۆڵ و دەرمان بخەیتە سەر برینەکە من ئەمەوێ تۆباشبی
~وتی زەردەخەنەیەکی کرد، ھەستێکی زۆر سەیر لە سگم درووستبوو
*butterfly in stomach *
نارا: لەبیرناکەم 'بەھاوارەوە'

~دوبارە زەردەخەنەیەکی کرد و رۆشت، دەرگاکەم داخست و چوومەژوورەوە جانتاکەم فرێیایە ئەرزو بازمیایە سەر قەنەفەکە و بیرم لە تای ئەکردەوە


10:00pm
دوای سەعی بۆخۆم سێری فلمی commitmentم ئەکرد بۆساتێ تایم ھاتە بیر...تیڤیەکەم کوژانەوە چوومە سەرەوە مۆبایلەکەم لە شەحنا دەرھێناو ژمارەکەی تایم لێیا...بوەستە ئەوە من چیەکەم؟ شێتبوومە؟ باشە ھۆکارێ ھەیە بۆ ئەم پەیوەندیە؟ ئەسڵەن بۆ پەیوەندی بکەم؟ ئێستا گەر بیکەم بەھەڵە تێئەگا وازانێ بیرم لەوکردۆتەوە بۆیە کارێکی گەمژانە مەکە کە تەواوی شەوەکە لە شەرمەزاریا خەو لێنەکەوێ ئەم مۆبە نەفرەتیە دانێو بخەوە..بەڵام خۆ راستە بیرم لەو کردۆتەو__ مۆبەکەم زەنگی لێییا لەترسا ھەڵبەزیم بینیم بێلایە ....
درۆیە گەر بڵێم...حەزم نەئەکرد تای بێ....


☾s̆̈t̆̈ŏ̈p̆̈☽

🌑serial killer🌑 ✔️Where stories live. Discover now