چاڵێکی قوڵە

2.6K 529 24
                                    

بەیانی

~خۆم بۆ قوتابخانە ئامادە ئەکرد، چوومە پێش ئاوێنەکە تا قژم چاکەم، بۆساتێ کچەکەی دوێنێم بیرکەوتەوە ئاگادار نەبووم کە روومەتەکانم تەربوون.. سەرم جوڵاند نەخێر نارا بیریلێمێکەوە دوێنێش لە قوتابخانە ئامادە نەبووی بۆیە دەبێ ئەمرۆ زۆر بە ئاسایی مامەڵەکەی، وە... باوەر بە قسەکەی تای ناکەم دڵنیام تەنھا بۆ ترساندنی من بووە، ھەرچیبێ...جانتاکەم ھەڵگرت و ماڵەوەم جێھێشت بەرێکەوتم بۆ قوتابخانە

𖦹دوای ١٠ خولەک

~لەبەردەم قوتابخانە وەستام، ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و چاوەکانم داخست .. درۆیە بڵێم ناترسم.. ئەترسم بگرە زۆریش ئاخۆ ئەبێ ئەمڕۆ چی رووبا؟ دەنگێکی ناسراو منی لە بیکردنەوەکانم دەرھێنا، لامبۆیکردەوە بێلام بینی نزیکترین ھاورێم..تاکە ھاورێم لەراستیا...

بێلا: ھێی نارااااااا! تۆ زیندوی؟
نارا: ششش ھەستناکەی دەنگت زۆر بەرزە
بێلا:لە پرسیارەکە رامەکە وەڵام بەرەوە

~بەساردی سێرم کرد

نارا: نا بێلا ئەمە تارماییەکەمە ھاتوە خۆم نەماوم
بێلا: واو کەی پێبکەنم؟
بێلا:بۆ وەڵامی نامەکانم نایەیتەوە؟ ھم؟ پەیوەندیم پێوەکردی وتی داخراوە ، دواتر دوێنێش نەھاتی ، تکایە پێم مەڵێ ئەمانە ئاسایین

~ خۆزگە ئەمتوابی بیڵێم بۆ '، بێلا نازانی لەچی تێوەگلاوم..

نارا:ئاھ ببورە ئەم چەند رۆژە بۆمن خراپ تێپەری
بێلا: چی؟ واتە چۆن؟
~سێرێکی کاتژمێرەکەم کرد!!! بێلای چەنەباز!
نارا:کچم راکە!! وانە دەسیشی پێکردوە!

~بێلا ھیچی نەوت تەنھا سەری لەقاند بەمانای بەڵێ دیاربوو کە ئەیزانی لە پرسیارەکانی ھەڵدێم،رۆشتین بۆ پۆل، سوپاس بۆخوا مامۆستا ھێشتا نەھاتوە،
ئێمە لەلای یەک دائەنیشین لەپۆلا.

~مامۆستا ھاتە ژوورەوە

مامۆستا: بەیانی باش ، بەرلەوەی دەست پێکەین دەمەوێ بڵێم کەقوتابیەکی نوێمان بۆھاتوە، فەرموو وەرە ژوورەوە

🌑serial killer🌑 ✔️Where stories live. Discover now