1 ☁︎

2.2K 223 35
                                    

٭ ڤۆت پێش خوێندنەوە ٭
.
.

پاڕتی یەکم تۆزێ وشکە بەڵام کتێب بەیەکەم پەڕ بڕیاری لەسەرنادرێ ;)
____________________________________
Maria's pov:
.
.

خەریکە خۆر ئاوا دەبێت ، من خەریکە دە گەڕێمەوە بۆ ماڵەوە لەکاتێک دا دەستێکم لە گیرفانمەو بە دەستەکەی ترم ئەو کەرستانەم گرتووە کە کڕیومن لە ماڕکێتەکە ، دووبارە ھەمان ھەست ! .....




لەم ماوەیە لەگەڵ بار کردنی ماڵە کەمانوو بوونم بە ١٦ ساڵ ھەستی سەیرم بۆ درووست بووە لەوانەیە ئەمە تەنھا وڕێنەی خۆم بێت ، بەڵام ئێستا ھەست بە کەسێک دەکەم لە دوامەوە! ، بە خێرایی سەیری دواوەم کرد کەسی لێ نەبوو ، کڵاوی بلوسە ڕەساسییەکەم کردە سەرم و ھەنگاوە کانم خێرا کرد ، دەنگی پێڵاوە کانم کە بە نێو ئەو ئاوە دادەڕوات کە باران کۆی کردۆتەوە لە نێو گوێ کانم بۆتە ئاوازێکی ترسێنەر چوونکە تەنھا منی لێم.......











Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








لە کۆتایدا ئەوەتا ماڵەکەمان ، بەڕاستی کەشەکەی ساردە ئێمە لە ناوەڕاستی وەرزی زستان داین ئەمڕۆ ڕۆژی پشوی قوتابخانە بوو ھیچ کارێکم نەبوو بۆیە چووم بۆ ماڕێکێتێکی نزیک لە ئێرە ئەو پێداویستیانەم کڕی کە دایکم پێی وتم ، ئەو زۆر داوای لێ کردم کە نەچم بەڵام من پێداگیریم کرد کە بچم چوونکە خۆم حەزم کرد ھەوایەک بگۆڕم.........







گەشتمە بەر دەرگای ماڵەکەمان لە دەرگام دا ، ڕاستەوخۆ دایکم کردییەوە بە زەردەخەنە جوانەکەی وای کرد گەرم ببمەوە ، کەرستەکانی لە دەستم وەرگرت پێشنیاری کرد بێمە ژوورەوە
 



" یا ! ، کچم زوو  وەرە  ژوورەوە   ئــەمڕۆ کـەشـەکـەی  زۆر  سـاردبـوو پـێـم وتـی کـە وا بـا شـتـرە نـەڕۆیـت! " ئەم قسانەکرد کاتێک بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت بە بزەوە کەرستەکانی خستە سەر مێزەکە.........






" ئـەگـەر مـنـیـش نـە چـووبـام بـاوکـم لـەسـەر کـارە وە ڕێـگـە بـە خـۆم نـادەم بـەم کـەشـە سـاردە بـاشـتـریـن دایـکـی دونـیـا بـنـێـرم بـۆ مـاڕکــێت بـە تـایـبـەتـی بـەم کـاتـە ! " بە نزمی وتم بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی کە گوێی لێ بێت ، نازناوێکی کیوتە من پێیان دەڵێم باشترین دایک و باوک ی دونیا چوونکە زۆر م خۆش ئەوێن ئەوان نزیک ترین کەسن لە منەوە






وەمینش پێڵاوە کانم دا کەند و ھەنگاوم نا ژوو رەوە چووم بۆ ھۆڵە کە لەسەر قەنەفە گەرمە کان دانیشتم ، کەشێکی گەرم وا دەکات ماندوو بوونم نەمێنێت ، گوێم لە لێدانی دەرگا بوو بزەم کرد وای کرد ، دەزانم ئەمە باوکمه...........








بە خێرای چووم بۆلای دەرگا کە وە کردمەوە بەزەردەخەنەوە سەیری کردم




" سڵاو کچە شیرینە کەم " باوکم بە زەردەخەنەوە ھاتە ژوورەوە پێڵاوە کانی دا کەند و چاکەتە کەی بە جڵ ھەڵواسەرە کەوە کرد


"بە خێر بێیتەوە باشترین باوک" باوکم باوەش کرد



"وا دیارە ئەمڕۆ درەنگ  گەڕایتەوە !" باوەشەکەم جیا کردەوە چاوەکانم بچووک کردەوەو قۆڵە کانم لە یەک ئاڵاند سەیرم کرد وەک ئەوەی تاوانێکی کردبێت......


" ئای کچم ئەمڕۆ کارو بارم زۆر بوو کێشەیەک ھەبوو لە کۆمپانیا کە " باوکم وتی و خۆی بێ تاوان دەرخست ئەمە گفتو گۆیەکی کیوتی نێوان کچو باوکە.....




چووینە ھۆڵەکە لەسەر قەنەفە کان دانیشتین ، باوکم کۆمپانیایەکی گەورەی ھەیە کە زۆر بەناو بانگە وە من زۆر حەز ئەکەم کاری لێ بکەم دایکیشم لەوێ کار دەکات لە لقی تایبەت بە بۆنە ماڕکەکان ، ئەو وتی دوای تەواو کردنی خوێندن و زانکۆ ڕێگە دەدەم کار بکەیت ئەمە ناخۆشە بۆمن...


ئێمە سەیری تی ڤی یەکەمان دەکرد دایکم ھاتوو دانیشت    
" ماریا  بلوسەکەت تەڕ بووە بڕۆ بیگۆڕە ئەگینا نەخۆش ئە کەویت " داکیم برۆکانی بەرز کردەوە و بە گرینگی پێدانەوە وای وت ، وەک مناڵێکی ١٠ ساڵان ھەڵسوکەوتم لە گەڵ دەکەن ڕەنگە بە لای ئێوە کیوت بێت بەڵام بێزار کەرە




منیش زەردەخەنەیەکم کرد بە مانای باشەو ھەڵسام لەسەر قەنەفە کە و چووم بۆ لای پەیژەکان کەمێک وەستام دواتر دەستم کردەوە بە ڕۆشتن ، ئەچم بۆ ژوورە نامۆ کەم !!!







.
☁︎
.
☁︎
.
☁︎
.

ئەبێت چی ببێت بۆچی ماریا وتی ژووری نامۆ!؟
ئەی ئەم ھەستانە چین کە ھەیەتی!!؟
چاوەڕوان بن....... (╹◡╹)♡
چۆنە سێیەمین چیڕۆکم ؟؟ ᕦ(ò_óˇ)ᕤ
من ئیلا دەبێت پاڕتی یەکەمم کەم بێت 😅 ٥٧٣ وشە ڕای خۆتان دەر ببڕن لە کۆممێنت

꧁My Evil shadow꧂Where stories live. Discover now