8 ❃

607 132 68
                                    


.
.
.
ڤۆت پێش خوێندنەوە😊

.
.
.
⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔⇔

کاتژمێر نزیکەی سێی شەوە! ، لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتبووم لەکاتێکدا تەنها گڵۆپە کزەکەی سەر مێزی تەنیش سیسەمەکەم هەڵکردووە ، تەنانەت بۆ چرکەیەکیش خەو نەچۆتە چاوم! ، تەنها بیرم لەم ڕۆژە دەکردەوە لەگەڵ جیمین ، سەرم لە نێو سەرینەکەم نوقم کردو زەردەخەنەم دەکرد ، شێوازی پاڵکەوتنەکەم گۆڕیو دانیشتم ، خۆم لار کردەوە دەستم بۆ مێزەکەم بردوو چەکمەجەکەم کردەوە ، شتێکم دەرهێنا...تێنووس...دەستــم کرد بە نوسینەوە پەڕە سپیو سادەکانم نەخشاند بە پێنوسە ڕەشەکەم ، بە خۆشەویستییەوە ئەو ڕۆژە تایبەتەم نووسییەوە...بۆ یەکەم جار لە ژیانم کوڕێکم خۆش بوێت...ڕوونتر بیڵێم...ئاشق بووم!....

"نوسەر: ئەیکەی ئەیکەی بزانە چۆن لێکتان دەکەم"

ئاشقی کوڕێکی سەیر!...من وا هەست دەکەم کە ئەو ئەوکەسەیە کە دەبێت ژیانمی لەگەڵ بەڕێ بکەم!..
ئەوکەسەی کە لە خۆشیو ناخۆشییەکانم بەژداری پێدەکەم..زۆر دڵ خۆشم!...بەتایبەتی ئەو ماچە لەناکاوەی!...خەریک بوو دڵم لە سینگم دەردەهات
شێوەی زۆر کیوت دەردەکەوت کە ڕوومەتەکانی سوور ببوونەوە ، دڵخۆشم!...دڵخۆشم بەهەبوونی ئەو...بەڵام! باشە ئەی تایهیۆنگ؟...من و جیمین بەیەک دەگەین؟..نازانم!....وەستام لە نووسین...سەیری پەنجەرەی ژوورەکەمم کرد....


"تایهیۆنگ؟"ناویم هێنا چوونکە هەستم بە بوونی کرد لە نزیک پەنجەرەکەوە ، بەڵێ سێبەرێک بوو! ، لەنێو سێبەرەکە هاتە دەرەوە...ڕوخساری بەتاڵ بوو...تەنها وەک دیوار لەنزیک دۆڵابەکەم وەستابوو سەیری دەکردم...بێدەنگی..بەڵێ ئێرە بێدەنگە..هەنگاوی ناو نزیک بوویەوە لێم و لەسەر لێواری سیسەمەکەم دانیشت...بەهێمنی لێی دەڕوانیم...وە سەرنجی چووە سەر ملوانکەکەم.




"ئەوت خۆش دەوێت؟" پرسیاری لێ کردم بە هێمنی.




سەیری سەقفی ژوورەکەمم کرد و دواتر سەیری ئەوم کردەوە ، زەردەخەنەیەکم کرد




"لەوانەیە" کە وەڵامم دایەوە سەرنجی لەسەرم لابرد و زەردەخەنەیەکی کزی گاڵتەجارانەی کرد....ڕووی لێم کردەوە ، هەستم بە تووڕەییو خەمبارییەکەی کرد کە ڕووخساری داگیر کردووە


"نـاتوانی" وای وت بەخەمبارییەوە سەرنجی لەسەرم لادا




"تۆ تەنها بۆ منـی...من دڵنیات دەکەمەوە تۆو جیمین بۆیەک نابن"وای وتو لەسەر سیسەمەکەم هەڵساو ڕۆشتە لای پەنجەرەکەم...گاڵتەم پێی هاتو چاوم لێی وەرگێڕا ، بوو بە سێبەروو ون بوو.....


꧁My Evil shadow꧂Where stories live. Discover now