7 ✤

688 144 52
                                    


maria's pov
.
.
.
_________________________________________

کــاتێک جیمین ئــەو پرسیـــارەی لێ کردم گاڵتەم پێ هات ، بێ گومــان مـن بــەتەواوی ئـەوم دیــوە ، پێ کەنیم بەڵام شۆک دایگرتــم هەرکه شێوەی ئــەوم نەهاتەوە یــاد! ، شتی وا چۆن دبــێت؟! ، ئــەمە مەحاڵــە! ، سەیــری جیمینم کــرد بە شــۆکەوه
" ئەمە چ دۆزەخێکــە؟! ، مــن دڵنیــام کە دەمزانــی"




جیمین زەردەخەنەیەکی کردو هەڵسا سەر پێ و بەرە بەرە دورکەوتەوە ، وابزانم دەیهەوێت بڕوات ، خێرا لە شوێنی خۆم هەڵسام

"هێی ، ئەی من چی؟ چۆن بێمە خوارەوە؟!" وام وت ، جیمین بێ ئەوەی ئاوڕبداتەوە وتی:

" بـۆ ئەوت جێ دێڵم ، نامەوێ لەوە زیاتر توڕەتربێت"   وای وت و ون بوو ، چی ؟ ئەو کێیە؟
ئاوڕم دایەوە...ئەوە تایهیۆنگە! ، بـاشە من چۆن شێوەی  ئەوم لە یاد کردبوو؟! ، بەبێزارییەوە سەیریم کرد ، ناچارم دەبێت داوا لە ئەو بکەم بمباتە خوارەوە...





"تۆ ، ئەتوانیت بمبەیت بۆ خوارەوە؟ " بە دەنگێکی
گاڵتە جاڕییەوە وام وتو دەستم خستە گیرفانمەوە لە کاتێکدا بە پێوە وەستاوم لەنزیک لێواری دیوارەکە ، وادیارە ئەو توڕە بووە! ، کەمێک هاتە نزیک ، وەستا.





"سەرەتا من ناوم تایهیۆنگە، وە ئایە مــن ناچارم کەوا تۆ ببەم بۆ خوارەوە؟ " وای وت و چووە نزیک دیوارەکەو دانیشت و چاوەکانی داخست ، زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد....




بـەڕێکی وەستام و قۆڵەکانم لەیەک ئاڵاند و چاوم لێی بچوک کردوە

"بێــگومان ناچــاریــت" وام پێی وت و لێوی خوارەوەم لێی شۆڕ کرد ، زەردەخەنەیەک کرد ، دواتر ڕوخساری جدی بوو ، ڕاستەوخۆ لەوێدا ون بوو ،  کەمێک شڵەژام و قۆڵەکانم لە یەک جیا کردەوە  سەیری دواوەم کرد تایهیۆنگ لە پشتمەوەستابوو ، دەستی خستە گیرفانییەوە ، لەکاتێکدا پشتی لــە من بوو.



" گەر من نــەت بەم بۆ خوارەوە"
لای بۆکردمەوە بە زەردەخەنەیەکــی بە فیزەوە سەیری کردم
"ٓ کەسی تر هەیــە بت بات؟ " وای وت تا ناچارم بکات بەقسەی بکەم ، یـا! ، ئەوە خۆی
بەچی دەزانێــت؟ ، بێ گومان دەبێــت بەگوێم بکات..

ڕوی لێ کردم ، بەڕوخسارێکی بــەتاڵ



"مەرجم هەیە"  تایهیۆنگ وتی کەوا مەرجی هەیـە! ، گاڵتەم پێ هات


چاوم لێی وەرگێـڕا ، دواتر بە ڕوخسارێکی بێزارەوە وتم

"شتی وا مــەحاڵــە"

꧁My Evil shadow꧂Where stories live. Discover now