PART 5

3.3K 575 443
                                    

تکایە کۆمێنت لەڕیزەکاندا جێبێڵە❤💜

{Minji.POV}

دەرگای ژووری تایهیۆنگم کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە ئەو چاوی لەسەر لاپتۆپەکەی بوو.....

"فەرموو بەڕێز کیم"
ووتم کاتێ لەبەرامبەر مێزەکەی وەستابووم چەند هەنگاوێک لەمێزەکەوە دووربووم.......ئەو هێشتا خەریک لاپتۆپەکەی بوو.........دڵم زۆر خێرا لێیئەدا باشە چۆن دەکرێ کەسێک ئەوەندە جوان بێت......لەکۆتایدا سەری بەرز کردەوە و سەیری کردم وستی قسە بکات بەڵام وەستا لەنوکی پەنجەمەوە تاکوو سەرەوە سەیری کردم....دڵم زۆر خێرا لێی ئەدا زۆر شڵەژاو بووم.....گەرووم پاک کردەوە......تایهیۆنگ پشتی بەکورسیەکە دادایەوە.....سەیری چاوەکانی کردم

"ئەوە چییە؟"
تای بەدەنگە قوڵ و ترسناکەکەی پرسی
گەرووم پاک کردەوە باشە چ پێویست ئەکا لەو بترسم....هەموو لەشم دێشێت.......هەرکاتێ ئەو ببینم

"چی؟"
پرسیم

"ئەو جلانە"
تای ووتی

"چ کێشەیەک لە جلەکانمە بەڕێز تای؟"
پرسیم و قۆڵەکانم لەیەکدی ئاڵاند
تای هەناسەیی گاڵتەجاڕی دایەوە و هەڵسایەوە بەرەو ڕووم هات لێم نزیک بوویەوە تەنها چەند ئینجێکمان لەنێوان بوو

"ئایا تۆ ئەزانی ئەو جلانە قەدەغەیە لەکۆمپانیا"
تای ووتی
سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سەیری ئەو بکەم....ئەو باڵای زۆر بەرزە من لەخوار شانەکانی ئەوم.....هەناسەیەکم هەڵمژی بۆستە......هەمان بۆنی عەتر......گەرووم پاک کردەوە.....دڵنیم هەمان کەسە......هەمان کەسی شەمەندەفەرەکەیە........

"ئاییە هەست ناکەی دەستگیرانەکەت یاساکانی شکاندووە......بۆیە چ پێویست ئەکا منیش لەسەر ئەو یاسایانەت بەردەوام بم"
ووتم و سەیری چاوە هەنگوینیەکانیم ئەکرد
تای هەمان سەرنجی هەبوو لەسەر من.....بەتەواوی لەسەر چاوەکانم......لەناکاو دەرگاکە کرایەوە بەڵام هەردووکمان واماینەوە......نازانم کێ لەلای دەرگاکە وەستاوە تاکە شت ئەیزانم سەیرکردنی چاوەهەنگوینەکانیەتی

"ئحمـ.....تایهیۆنگ بەڕێز هان لێرەیە"
لیا ووتی
هیچ یەکێکمان شڵەژاو نەبووین بەبیستنی دەنگی لیا

"دواین جارت بێت"
تای بەدەنگە قوڵەکەی ووتی و منی جێهێشت لەگەڵ لیا ڕۆشتە دەرەوە......کەوتمە سەر چۆک هەرزوو دەستم بەسنگمەوە گرت.....دڵم زۆر خێرا لێئەدا

"هێواش بەوە تکایە"
بەنوزەوە لەژێر لێومەوە ووتم

...........

لەسەر کورسیەکەم دانشت بووم........خەریکی فایلە گەمژانەییەکانی کۆمپانیا بووم.....هەستم کرد کەسێک لەبەردەممە......بەهێواشی سەرم بەرز کردەوە......گەرووم پاک کردەوە کاتێ زانیم کێیە.....

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt