PART 23

3.4K 509 599
                                    

هایـ شوکڵاتەکانمـ🍫🤎

چۆننـ؟💞🙃

هەرباشـ بنـ🥰❣

تکایە کۆمێنتـ لەڕیزەکانـ جێبێڵە💜🐰

{END.POV}
{Taehyung.POV}

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەخێرای سەرم بەرە و لای چەپ ڕۆشت بەهۆی ئەو زلەیەیی باوکم لێیدام....دایکم و لیا دەستیان بەدەمیانەوە گرت و دەنگێکی شۆکیان دروست کرد....لەتەواوی ژیانم یەکەمجارە باوکم دەستم لێبەرز بکاتەوە........

"ساڵێک بەسەر هاوسەرگیریتان دانەڕۆیشتوە و تۆ پێم ئەڵێیت ئەمانەوێ جیاببینەوە ها....چی دەربارەی خەڵک ئابڕومان ئەچێ لای خەڵک....."
باوکم هاواریی کرد
سەرم داخست و بێدەنگ مامەوە

"ئینجا لەسۆشیاڵ میدیا ناوت بەگەورەی ئەنوسرێ....بەڕێز کیم تایهیۆنگ لەخێزانەکەی جیابۆتەوە چونکە پێکەوە نەدەگونجان"
باوکم بەتوڕەی ووتی
باشە ڕاستیەکەم بەباوکم نەوت نەمووت لیا کەسێکی تری خۆش ئەوێ.......هەناسەیەکی بێهیوایم دایوە و گەرووم پاک کردەوە

"ئارام بەوە"
دایکم ووتی و بەرەوڕووی باوکم ڕۆشت و دەستی لەسەر شانی دانا

"ئێمە پێمان ووتی کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو مەکە"
دایکم بەتوڕەی ووتی

"بەیانی ئەچینە دادگا"
بەهێواشی ووتم و سەرم داخست و ڕۆشتمە دەرەوە لەماڵ ئەمتوانی گوێم لەدەنگی باوکم بێت کە بانگم ئەکات......ڕۆشتمە نێو ئوتومبێلەکە و بۆشوێنێک بەڕێکەوتم......ئەوە هەڵەی من نیە....

تەنها هەڵەی دڵمە....
ئەو وای کرد بۆ کەسێکی تر بشڵەژێم....
ئەو وای کرد بۆ کەسێکی تر نیگەران بم......
ئەو وای کرد بۆ کەسێکی تر داوای لێبووردن بکەم.....
ئەو زۆر شتی کرد......

هەموو وەڵامەکانم دۆزیەوە.....
من ئاشقی کەسێک بووم.....

کەوتمە نێو خۆشەویستی لەگەڵ لیـ مینجیـ!!

{END.POV}
{Minji.POV}

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەسەر کورسیەکە دانشتبووم و پزیشکەکە خەریکی پشکنینی من بوو...دوای ئەوەی جاک دەستگیرکرا منیان هێنا بۆ نەخۆشخانە.......نامجوون لەدەرەوە گوێی لەدەنگەدەنگ بوو دوای ئەوەی لەپەنجەرەکەوە من و جاکی وابینی پەیوەندی بەپۆلیسەوە کردبوو.........نامجوون زۆر نیگەرانە دەربارەی من تەواوی کاتەکە دەستی گرتبووم و زوو زوو ئەیپرسی کە باشم یاخوود نا.....

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Where stories live. Discover now