PART 31

3.1K 433 206
                                    

تکایـە کۆمێنتـ لەڕیزەکانـ جێبێڵـە💕💞

{Minji.POV}

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

........................

دەرگاکەم کردەوە بەڵام هەرزوو ڕوخسارە ترسناکەکەیی تایم بینی....گەروم وشک بوو دەرگاکەم داخست و چاکەتەکەم و مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکە دانا و سەرم داخست و یاریم بەپەنجەکانم ئەکرد......

"لە کوێ بوویت؟"
تای بەدەنگە قوڵەکەی پرسی
تەزویەک بەجەستەم داهات

"تەنها پیاسەم ئەکرد"
ووتم لەکاتێکدا هێشتا سەرم داخست بوو

"ئەی بۆچی وەڵامی پەیوەندیم نادەیەوە؟"
تای پرسی
پەیوەندی؟؟

"مـ مۆبایلەکەم شەحنی تەواو ببوو"
ووتم

"ئایا نەئەبوو ئاگادارم بکەیتەوە؟.....کاتژمێر دوانزەیە مینجی"
تای ووتی

"ببورە"
بەهێواشی ووتم

تای بەهێواشی لێم نزیک بویەوە و بەدەستە ساردەکانی چەناگەمی بەرز کردەوە وای کرد سەیری چاوەکانی بکەم.......

"گەر شتێکت لێبەسەر هاتبا چی؟....یان تۆ لەگەڵ کەسێکی تری؟"
تای ووتی
بەخێرای سەرم بەنەخێر جوڵاند

"نەخێر تایهۆینگیـ"
ووتم

گازم لەلێوم گرت.....هەموو جەستەم ببوو بەئارەقە بەهۆی ترس......ڕاستیەکەی زۆر لەتای ئەترسم.....

"دواینجارە بەبێ ئاگاداری من ئەڕۆیتە دەرەوە"
تای ووتی
سەرم بەبەڵێ جوڵاند

..............

لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوت بووم تای خەوتبوو و دەستی لەکەمەرم ئاڵاندبوو و سەری نوقمی ملم کردبوو

"تایهیۆنگ؟"
ووتم
هیچ وەڵامێک نەبوو
بەهێواشی جێگام ڕێکخست.....ڕووخساری ئەو لەبەرامبەر من بوو دەستم لەسەر ڕوومەتی تای دانا

"تایهیۆنگااااا خۆشم دەوێی"
بەهێواشی ووتم

"منیش تۆم خۆشئەوێ"
تای ووتی و چاوەکانی کردەوە
زەردەخەنەم کرد تایش هەمان زەردەخەنەیی پێبەخشیمەوە.....بەڵام لەناکاو شتێکم بیرکەوتەوە...خێرا تایم لەسەر پشت پاڵکەواند و ڕۆشتمە سەر تای و ڕووخساریم گرت

"ئەو ڕۆژە ووتت گەر دان بەخۆشەویستیت دابنێیت ئەوا چەند شتێکت پێئەڵێم....درۆزن ئەی بۆ پێت نەوتم"
ووتم
تای هەناسەیەکی گاڵتەجاڕی دایەوە

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Where stories live. Discover now