PART 8

3.1K 521 210
                                    

کۆمێنـتـ لەڕیزەکانـ جێبێڵە❤💜..........

{Minji.POV}

خەریکـ بوو دڵمـ بوەستێـ.......ئەوە تای بەجدیەتی زۆر بەجوانی زەردەخەنە ئەکات و لیا لەباوەشیەتی.....هەناسەم توند بوو

"وە مینجی.......تۆ وەک سکرتێرێک پێویستە ستایلی ئاهەنگەکە ئامادە بکەیت"
لیا بەفیزەوە ووتی
هەناسەم زۆر توند ببوو و دڵم زۆر خێرا لێیئەدا

"ببورن کە گفتوگۆکەتان ئەبڕم.....بەڵام خاتوو کیم ئەتوانی پێم بڵێیتـ دەستـ شۆرەکە لەکوێیە؟"
بەهێواشی ووتم

"بەڵێ بەڵێ بگوومان ئەو پێتی نیشان ئەیا"
خاتوو کیم بەزەردەخەنەوە ووتی و نیشانەی بۆ خزمەتکارێکـ کرد....خێرا هەڵسامەوە

..........

دەرگای دەستشۆرەکەم داخست و سەیری ئاوێنەکەم کرد......هەرزوو فرمێسکـ لەچاوم هاتە خوارەوە....بەبێ وەستان دەستم لەسەر دەممـ دانا بۆ ئەوەی دەنگم دەرنەچێـ.......هەناسەم تووند تر بوو.....دڵم ئازاری پێگەشتـ....خێرا دەستم لەسەر سنگم دانا دڵم زۆر ئازاری هەیە.....نەفرەت ئەوە چییە.........هەناسەکانم ناجێگیر بوونەوە......ئازارم زیاتر و زیاتر بوو......بەبیر کردنەوە لەوەی تای چی ووت وای کرد هەست بەخراپیەکی زۆر بکەم بەتایبەت ئەو ئازارە نەفرەتیە........لەناکاو بەرامبەرم ڕەشـ بوو..........

بەیانی

چاوەکانم بەهێواشی کردەوە سەقفێکی سپیم بینی......دواتر بەهێواشی سەیری دەور و بەرم کرد....نەخۆشخانە؟؟......هیچ کەسێک لەژووەرەوە نەبوو جگە لەمنـ........سەیری دەستم کرد سۆندەیەکی باریکی لەسەر بەستراوە........وە جلێکی جیاواز..........فرمێسکـ بەهێواشی بەسەر ڕوومەتەکانم هاتە خوارەوە دوای بیرکردنەوە لەوەی کە تای و لیا هاوسەر گیری ئەکەن.......لەناکاو دەرگاکە کرایەوە........

"مینجی لەخەو هەڵسایت؟؟"
جیمین پرسی کاتێ دەرگاکەی داخست

"نا هێشتا خەوتوم"
بەبێزاری ووتم

"ئەیشـ......"
جیمین بەبێزاری ووتی و لەسەر ئەو کورسیە دانشت کە لەنزیک سیسەمەکەمە.....

"بۆچی لەنەخۆشخانەم؟"
پرسیم

"دوێنێ شەو تۆ هەرنەهاتیەوە بۆیە من هاتمە ژوورەوە و تۆ لەهۆشخۆت نەبووی.....ئیدی بەپەلە پەل تۆم هێنا بۆ نەخۆشخانە"
جیمین ووتی

"ئەی چیمە؟"
پرسیم

"پزیشکـ ووتی......زۆر لاوازە پێویستی بە ڤیتامینە......وە نابێ دڵتەنگـ بێت ئیدی ئەو شتانە.....وە ئاویان بۆ داناوی تا باشتر بیت"
جیمین ووتی

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Where stories live. Discover now