❤︎1❤︎

1.7K 310 235
                                    

.
.
.
Vote
&
tag your friends
.
.
.

کەسەکە :- من ......... کێم !؟

دکتۆر :- چی ؟ تۆ هەست بە باشی دەکەیت ؟

کەسەکە :- نازانم ...

دکتۆر :- ناوی تۆ چیە ؟

کەسەکە :- نازانم ... هیچم بیر نایەتەوە من کێم ؟

دکتۆر :- بیرەوەریەکانت بیر چۆتەوە ... بەهەرحاڵ من دکتۆری تۆ بووم ئەم ماوەیە بێ هۆش بوویت وە هیوادارم بتوانیت بیرەوەریت بگەڕێنیتەوە ... تا ئەو کاتە من لای خۆمت دادەنێم و ئاگادارت دەبم باشە ؟....

کەسەکە :- من هیچ نازانم ... تەنها دەمەوێ بژیم !

دکتۆرەکە لە دڵی خۆی شتێکی وت ...

❞ تۆ ؟؟؟ کەی ئاوا بوویت هاهـــ ؟ دڕندەی نەفرەتی ... دەترسم خۆت وا دەر بخەیت هیچت بیر نایەت بەڵام ئاوا زوو وازت لێ ناهێنم ! بێ گومان تۆ دەتەوێ بژیت ... چونکە کاری ئاوات ماوە بیکەیت هەموان لێت دەترسن !!! ❝

دکتۆر :- باشە پشو بدە کەمێکی تر دواتر دەت بەمەوە لەگەڵ خۆم

کەسەکە :- بڕۆ دەرەوە

دکتۆرەکە شۆک بوو بەو قسە کردنە لە ناکاوەی ... هیچی نەوت و ڕۆشتە دەرەوە ... پەرستارەکە بە ترسەوە لەوێ مایەوە

کەسەکە :- باشە ... تۆ بۆچی دەترسی ؟

پەرستارەکە ئەوەی لە گەرووی بوو قوتی دایەوە جەستەی هەمو ئارەق بوو :- مـــ ... من ؟ کوا وا نیم باشم و ناترسم ..

کەسەکە هیچی نەوت سەیری لای جامەکەی دەکرد و پەڕەی عەرزەکەی بینی ... هەڵسا ڕۆشت بۆ لای پەڕەکان ... دانەیەکی هەڵگرت ...

کەسەکە :- بۆچی هەست دەکەم ئەمەم پێشتر بینیوە ؟

ئاوڕی دایەوە بۆ پەرستارەکە ئەو زۆر ترسا گەڕایەوە دواوە بەر ئامێرەکە کەوت و شکا ... کەسەکە خەندەی کرد وای کرد زیاتر پەرستارەکە بترسێت ...

پەرستار :- مەیە پێشەوە ... دوور کەرەوە خێرا ...

کەسەکە زۆر نزیکی بوو خەندەی زیاتر کرد

❝ بوووو ❞

ئەم وشەیەی وت پەرستارەکە ئەوەندە ترسا بوورایەوە .. ئەو پێکەنی ...

لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە و پەڕەکەی هەر لە دەست بو .... لە بەرامبەر شتێک وەستا ... زۆر پێی سەیر بوو یەکەمین جاری بوو بیبینێت ...

20th century boys ✔️Where stories live. Discover now