❤︎15❤︎

910 218 93
                                    

.
.
.
!!37!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ڕێز لە ماندوو بوونی نوسەر بگرن بە ڤۆتەکانتان 💓
.
.
.
.

ڕابردوو .....

ئەم ڕابردووەی کە چاوەڕوانی زانینین بە هەموو جۆش و خرۆشێکەوە ...

ئامادەیە ! چێژی لێ ببینن 💓

ــــــــــــــــ **

(تەنها بزانن مادام سەدەیەک پێش ئێستایە هیچ نیە و کۆشک هەیە ... ئەها وەک دراما کۆریەکان کە لە قەدیمن .. ئۆکیـــ ..)

لە ساڵی ١٨٩٨ ....

پاشا ویلیام کە خاوەنی نیوەی زەوی بوو و فەرمانڕەوایەتی دەکرد ... نیوەکەی تری هی برایەکەی بوو ... نێوانیشیان زۆر باش بوو ...

دوو هاوسەری هەیە

هاوسەری دووەمی پاشا ویلیام .... کە دەمێکە هاوسەرگیریان کردوە ... دوگیانە ....

بەڵێهـــ ... کەمێکی ماوە منداڵەکەی ببێت ....

پاشا ویلیام داوای کوڕ دەکات بۆ جێگری خۆی و پێدانی دەسەڵاتەکانی بەو ... بەڵام دیار نیە مناڵەکە کچە یان کوڕە ....

وە هاوسەری یەکەمی کە زۆری خۆشدەوێت و تا ئێستا بۆی دڵسۆزە مناڵێکی هەیە ....
کوڕە !!!!
بەڵام ناتەواوە ...
سەرەڕای ئەوەش پاشا ویلیام هەر خۆشەویستی خۆی بۆ دەر دەبڕێت ... وە لەسەر داوای خێزانەکەی ژنی دوەمی هێنا ... تا منداڵێکی کوڕی پێ ببەخشێت و ببێت بە فەرمانڕەوا ...

ئەویش وا دوگیانە ... لەگەڵ هەردوو هاوسەرەکەی وەک یەکە مامەڵە کردنی و جیاوازی ناکات و خۆشی دەوێن وە هاوسەرەکانیش لەگەڵ یەکدی زۆر باشن ..

بەڵێهـــ ... ئێستا ساتی ئەوەیە بچکۆلەیەک بێتە دونیاوە ...

پاشا هەواڵی پێ گەشت کە هاوسەرەکەی باش نیە و خەریکە مناڵی دەبێت .... لەسەر کورسیە شاهانەکەی هەڵسایەوە .. بە خێرایی ڕۆشت بۆ ژوورەکەیان لەبەر درگاکە وەستا ... گوێی لە هاوسەری یەکەمی بوو ... خەندەی کرد

چونکە وا خەریکە ئەو یارمەتی دەدات تا مناڵەکەی ببێت و پێی دەڵێیت کە چی بکات و چی نەکات ... زۆر خۆشبەختە کە ئەم دوو جوانکیلەی هەیە و گرنگی بە منداڵەکانیشیان دەدەم وەک یەک بەڵێن بێت !

دوای ساتێک پاشا وەستا و ڕەق بوو .... بەڵێهـــ بچکۆلەکە هاتە دونیا دەنگی گریانەکەی دەهات بە بەرزی .... واهـــ واهـــ ... لە ئێستاوە مناڵەکەم هاروهاج دیارە ....

پاسەوانەکان خەندەیان بۆ پاشاکەیان دەکرد کە دەیان بینی چەندە دڵخۆشە ... بەڵام .. بۆچی هیچ کەس لەم ژوورە نایەتە دەرەوە تا هەواڵی پێ بدات ؟

ئەم مناڵەش نا تەواوە ؟ یان ... مرد ؟

بۆچی دەنگی نەما مناڵەکە ؟

20th century boys ✔️Where stories live. Discover now