.
.
.
!!37!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.بەیانیھ ....
کیوت :- یونگی .... یونگی هەڵسە خێرا !!!!
یونگی چاوەکانی کردەوە پەشۆکاوی لە چاوی کیوت دەبینی بۆیە ترسا و خێرا هەڵسایەوە ئازار بە قۆڵی گەیشت ...
یونگی :- ئاخـــ . .. چی بووە ؟؟؟ تۆ باشی ؟؟کیوت :- من باشم بەڵام ماڵەکەت !!
یونگی :- ماڵەکەم چیەتی ؟؟؟
کیوت :- ئێ دە هەڵسەوە خێرا بونەوەرێکی ژووری نان خواردن گڕی گرتوە !!!!
یونگی :- چی ؟؟؟ بۆچی ؟؟؟
کیوت :- کاتی ئەوە نیە خێراکە !
یونگی هەڵسا و ڕایان کردە مەتبەخەکە ... ئەم ماڵە ڕەش هەڵگەڕاوە نەفرەت ! باشە ئەم تەباخە چۆن وا گڕی گرتوە ؟؟؟
خێرا ئاگر کوژێنەوە بچوکەکانی هێنا و هەمووی پێداکرد و کوژاندیەوە ...کیوت :- ئۆهـــ .... سوپاس بۆ خودا ماڵەکە گڕی نەگرت بە تەواوەتی !
یونگی بە شۆکی سەیری دەکرد :- باشە دەتوانی پێم بڵێیت ئەم ماڵە بۆچی ئاوا بوو خاتونی نەفـــرە .... وەڵام !!!!!
کیوت :- ئێهـــ ... ویستم خواردن ئامادە بکەم برسیم بوو ! بەڵام زۆر سەیر بوو نەم زانی بە کاری بهێنم !
یونگی :-ئەی هاوار !!! باشە منت هەڵسانبوایە !
کیوت :- ئێ تۆ بریندار بووی نەفرەتی ! وام بوتایە ڕێک دەرت دەکردم !
یونگی :- هەر چۆنێک بێت ... ناچارت کردم نانی بەیانیش داوا بکەم !!! دابنیشە ئەم ماڵەم لێ تێک مەدە تکایە هەر ئەوەم هەیە !
کیوت :-یاھ بۆچی ئاوا ڕەزیلی ؟؟ شتێکت گڕی گرتوە ! گەر ماڵەکەت گڕی بگرتابوایە چیت دەکرد ؟
یونگی :-بەم بەیانیە میزاجم تێک مەدە تکایە خاتوون !! بڕۆ دانیشە ! ئاھ قۆڵم نەفرەت !
کیوت :-ئازاری هەیە ؟؟؟؟ سەیری بکەم ؟
یونگی :- وتم بڕۆ دانیشە !
کیوت بە مۆنی ڕۆشتە هۆڵەکە و دانشت یونگی پێکەنی بە حاڵی ماڵەکەی خۆی تاقەتی نەبو پاکی بکاتەوە کەچی سوتاوە ئەم مەتبەخە هەموی ڕەش هەڵگەڕاوە !
نانی بەیانی هات و لە هۆڵەکە خواردیان چونکە مەتبەخ فینیش بوو (: ....
دواتر یونگی تێلی بۆ کارگوزاری کرد و کۆمەڵێک پاککەرەوە هاتن و ماڵەکەیان پاک دەکردەوە ... کیوت لە لای درگاکە سەری دەرهێنابوو و سەیری دەکردن زۆر بە کیوتی .... یونگی پێی وتبوو نەڕوات بۆ لایان تا کاریان لێ تێک نەدات و خۆشی لە باخچەکە دانشتبوو ..
یونگی :- ئاهـــ بیری کەشوهەوای خۆشم کردوە !
کیوت هاتە باخچەکە :-واهـــ گوڵی چەند جوانی لێیە ئێره !
YOU ARE READING
20th century boys ✔️
FanfictionCompleted ✔️ بابەتی ئەم سەدەیە چیە ؟؟ لەم سەدەیە هۆکاری ئەم هەموو ڕووداوە چی بوو ؟ کەسە خراپەکان !! ئەوانەی بەرگەی هەموو شتێ دەگرن بەڵام بەرگەی دۆڕان ناگرن . . بەڵام ئاخۆ کێ براوەیە ؟ سەرکەوتوەکان ؟؟ یان ... دۆڕاوەکان ؟؟ بەهێزترین چیرۆک لێرە ببینە...