❤︎22❤︎

827 212 110
                                    

.
.
.
!!!!!!40!!!!!!
Vote
😑😒
Tag your friends
.
.
.
This Fu**ing one kill me slowly 🙂🔫💔💔💔💔💔 "hesoka"
.
.
ڕێز لە ماندوو بوونی نوسەر بگرن بە ڤۆتەکانتان ئەی بن دیوارینە 😐!!!!
.
.
.

## :- ئحمـــ ... ببورن بۆ تێکدانی ساتە ڕۆمانسیەکەتان بەڵام ئێرە شوێنێکی گونجاو نیە !!!!!

هەردوکیان بە شۆکەوە سەیریان کرد ....

یونگی :- جین !! چی دەکەیت لێرە ؟

جین پێکەنی :- تۆ چی دەکەیت ؟ من کارم بەم جەنگاوەرەی پێشت بوو ...

یونگی :- چیت لێی دەوێت ؟

جین :- یاهـــ کارم پێیەتی بە تۆ چی ؟ وە قسەکردنتان تەواو بڕۆ لێرە شورەییە سەرکردەی درۆزنەکان لێرە دەبینم !!!! لای جەنگاوەرێکی هیچ !!!!

یونگی زۆر توڕەبوو بەم قسەیه :- بۆچی تۆ جیاوازی دەکەیت ؟؟؟ بۆ تۆ شورەییە کە بەرامبەرت هەر جۆرێک بێت بە کەمی بزانیت !!!! دووبارەی نەکەیتەوە !!!!

توڕەییەکی زۆر زۆر لە یونگی بەدی دەکرا ... ئەوێی جێ هێشت ....

ئاریوم بە دڵ شکاوی سەیری جینی کرد ئەم قسەیە بەڕاستی ئازاری دا ...

جین :-  ئاوا سەیرم مەکە !!!! تەنها ویستم لێتی دور بخەمەوە ئەمە شتێکی باش نیە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردە دروست بکەیت تێ دەگەیت ؟ دواتر خۆت زەرەر دەکەیت و ئازار دەکێشیت کە دەی بینی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر دەکات !!!!! بە هیوای تێگەشتن وە خێرا بڕۆ مەشق بکە پاشا ویلیام فرمانی کرد ... دەڵێت گوایە جەنگ هەیە ..  بڕۆ خێرا ...

ئاریوم بە توڕەییەکی ترسێنەر قسەی کرد :-
یەک ! من پەیوەندی نابەستم لەگەڵ هیچ کەسێک ....
دوو ! لە خۆتەوە بڕیار لەسەر هیچ شتێک مەدە کە هەڵە تێگەشتی ....
سێ ! هەرگیز بوێری ئەوە نەکەیت فرمان لەسەر من بکەیت تێ دەگەیت ؟
چوارەم کە پەیوەندی بە خاڵی سێیەمەوە هەیە ! ئەمە تۆ نیت بڕیاری شتی ئاوام لەسەر دەدەیت پاشایە نەک تۆ !!!
وە خۆت لێرە بڕۆ ونبە نەک من بڕۆم و چاوەڕوانی ئەوەش نەکەیت داوای لێ بوردن بکەم !!!!
نەفرەتی !!!!!

بە توڕەییەکی ترسێنەر ڕۆشت ... جینی لە شۆکدا هێشتبوویەوە باوەڕی بەمەی کەمێک پێش ئێستا نەکرد ...

جین :- دوای ئەم هەمو قسەیە پێشی وتم نەفرەتی ؟؟؟؟ وە وتیشی داوای لێ بوردن ناکات ؟؟؟ واو براڤۆ خاتونی نەفرەتی ... چارەت دەکەم بێ خەمبە ....

لە دوای ئەم ڕۆژەوە جین هەر وەک خۆی مامەڵەی دەکرد ئاریومیش هەر ئاسایی بوو وەک پێشتر جیا لەوە جین له دواوە خەریکی پلانە بۆی ....
.
.
.

.
.
.
.
.
.

ساڵێک تێپەڕی .... زۆر شت ڕویاندا ...

ئاریووم لەگەڵ جین جەنگێکیان کرد  .... کۆتاییەکەی شکانی دەستێکی ئاریووم و شکانی لوتی جین بوو ..

20th century boys ✔️Where stories live. Discover now