06

436 62 21
                                    


پاش 1 مانگ

jungkook pov

من و ڤی 14 ڕۆژە گەڕاوینەتەوە ماڵەوە ئەوان وتیان کە حاڵی کچەکە بەرەو باش بوون دەچێت و پێویست ناکات نیگەران بین و ئەوان دەتوانن ئاگاداری بن من و تایهۆنگ قسەمان لەگەڵ میسوو کرد کە بەباشی ئاگاداری بێت و شتێکیش ڕوویدا ئاگادارمان دەکاتەوە ئەو کچێکی باش بوو
بەم بەیانیە ئایرێنی و جین لۆمەی ئێمە دەکەن لەسەر سفرەی نانی بەیانی وە ئەوەش ڤی توڕە دەکات و وادەکات وەڵامیان باتەوە
End pov

جین: توخوا شەرم لە خۆت ناکەی؟ ئەوها قسەی من دوبارە ئەکەیتەوە

تایهۆنگ: توخوا شەرم لە خۆت ناکەی؟ ئەوها قسەی من دوبارە ئەکەیتەوە

ئایرێنی: بەسە ڤی ‌دەزانی تۆ لە سنوور دەرچووی بەهۆش خۆت وەرەوە بۆچی وام لێئەکەیت لۆمەت بکەم؟

تایهۆنگ: لە ڕاستیدا ئێوە بەهۆش خۆتان وەرنەوە وەکو مناڵ ڕەفتار ئەکەن..!

جین: بێدەنگ بە تایهۆنگ ئەی چی بکەین؟وەکو جەنابت خەم بخۆین؟ بەڕای هەمووان باشترین ڕێگا بۆ ئاشتی کۆبوونەوە مناڵانەکانی هاوڕێکانت باشترینە ، بۆچی خۆت لە ئێمە ئەدزیتەوە؟ بە فێڵی کار لە هوتێل کاتەکانت بە تەنها بەسەر ئەبەیت و خۆت دوورەخەیتەوە لە هەمووان وە بەڕێز جۆنگکووکیش لەولاوە لە پشتی ئەوەستێ جۆنگکووکیشت فێری ئەم جۆرە ڕەفتارانە کردووە..!

تایهۆنگ: جین پێویست بەم هات و هاوارە ناکات بەبێدەنگی بڵێ بڕۆنە دەرەوە لە ماڵەکە و تەواو ئەم هات و هاوارەی بۆچیە

تایهۆنگ چوە حەوشەکە جین ویستی لە دوای بچێت ئایرێنی دەستی گرت

ئایرێنی: لێی گەڕێ ئەو گەورەبووە ، کەمێکی تر بەباشی بیردەکاتەوە و هەوڵەدات بێتەوە هۆش خۆی..!

جین: ئایرێنی .. ئەوەندەی ئەوها تەنیای بکەین ئەو کوڕە فێری تەنیای بوو ئیتر یەک چرکەش ڕێگە نادەم ئەوها بەتەنها بێت..!

جین دەستی لە ئایرێنی کردەوە چوە لای تایهۆنگ

جین چوە لای تایهۆنگ کە تایهۆنگ لەناو ئۆتۆمبێل بوو و دەرگاکانی قوفڵ کردبوو جین شەقی لە جامەکە دا وتی

جین: بیکەرەوە تایهۆنگ با قسە بکەین ..... دەی بیکەرەوە ...... پێتەڵێم بیکەرەوە

ڕاستەوخۆ تایهۆنگ سلفی لێدا و ڕۆیشت جۆنگکووکیش هاتە دەرەوە

جین: وەرە با دوای کەوین

sᴀᴍᴇ ᴘᴀɪɴ  ᴋ.ᴛʜ - ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now