12

340 46 10
                                    

هایۆن: تۆ بۆچی دوبارە خۆت توشی کێشە دەکەی؟ هاااا؟ پێمبڵێ یونگی...بۆچی ڕاناکەی؟ واز لەو پیاوە شێتە بێنە ئەو زۆر پیسە تۆ ئەوەندە کوڕێکی باش و دڵپاکی بۆچی خۆت پیس دەکەی لەگەڵیدا..؟

یونگی: هایۆن باوکم لایەتی...گەر بێت و بڕۆم و شتێک لە باوکم بکات؟ من دایکمم لە دەستدا بەوجۆرە ناخۆشە..نامەوێ باوکیشم لەدەست بدەم..

هایۆن: کەواتە ئەبێ پلانیشت هەبێ لە کاتێکا تۆ وا قسەئەکەی..هیچ پلانێکت هەیە؟

یونگی: پلانەکە ڕوونە..

هایۆن بە نەزانیەوە سەیری کرد

یونگی: ئاڵڤا...

""""

دوکتۆرەکە ئەنجامی تێستەکەی دا بە جۆنگکووک

دوکتۆر: فەرموو ببینە...کە ئەوە بەتەواوی ئازاری کەم دەکاتەوە وەوای لێدەکات بەرگەی ئەو حەب و دەرمانانە بگرێ کە لە داهاتوودا دەیخوات

جۆنگکووک سەیری تێستەکەی کرد

جۆنگکووک: ئەوە باشە...سوپاس دوکتۆر..

دوکتۆر ڕێزی خۆی نواند

""""

میسوو لەلای ئاڵڤا بوو

میسوو: ئایی تۆ گەورە بووی..ئێمە ماوەیەکی زۆرە یەکمان نەدیبوو ببوورە لەم ماوەیە خەڵکی زۆر نەخۆش بووە و توشی ڕووداو دەبن..

ئاڵڤا: تێدەگەم نیگەران مەبە..

میسوو خەندەی بۆ کرد و دەستی گرت

میسوو: تۆ قژێکی زۆر جوانت هەیە تۆ زۆر جوانی بە گشتی..

ئاڵڤا: سوپاست دەکەم..

بە شەرمەوە دەیگوت..

میسوو: پێمبڵێ ئەم ماوەیە چۆنی؟ جۆنگکووک پێم وت تۆ ئەلەرزی وە فۆبیات هەیە..ئەو وتی لەوانەیە نەتوانێ هەموو قسەیەک لای من بکات وتی تۆ کچی بەڵکو ئاڵڤا قسە بکات...ئاڵڤا..پێم بڵێ کێشەکەت چییە..با چارەسەری بکەین هەتا زووە...

ئاڵڤا ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا..

ئاڵڤا: من...کاتێ ناوی ئەو دەڵێم یاخود ڕابردووم بیردێتەوە توشی ئەو فۆبیایە دەبم وە کاتێ دەستم
لێدەدرێ..جۆنگکووک یارمەتیدەرێکی باشە ئەو وام لێئەکات ترسەکەم کەم بێتەوە...وەهەروەها لەهەمووی زیاتر ســــپــــی..

sᴀᴍᴇ ᴘᴀɪɴ  ᴋ.ᴛʜ - ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now