17

684 67 30
                                    

لەسەر مێزی نانی بەیانی دانیشتبوون

ئاڵڤا: پرسیارێک..

تایهۆنگ: بپرسە..

ئاڵڤا: تۆ هاوسەرگیریت کردوە پێشتر؟؟؟

تایهۆنگ: تێنەگەیشتم ئێستا ئەوە بۆ بە مێشکتا هات؟

ئاڵڤا: نازانم...یانی خۆشەویستت نیە؟ یان پێشتر نەتبوە؟

تایهۆنگ ڕەنگی سارد هەڵگەڕا به بیرکردنەوە لەو کچە..

تایهۆنگ: نەخێر نەمبووە...

خۆی خەریک کرد بە خواردنی ناو قاپەکە..

ئاڵڤا: ئایش..پێتوانییە درەنگە؟ مەبەستم نیە گەورەبووبیت تەنها کاتی هاوسەرگیریت هاتوە..

تایهۆنگ: ئایش ئاڵڤا تۆش وەکو پیرەژنەکانی گەڕەک مەکە

ئاڵڤا پێکەنی

ئاڵڤا: ببوورە...

تایهۆنگ: کێشە نییە..

تایهۆنگ خەندەی بۆ کرد

ئاڵڤا: پرسیارێکی تر..

تایهۆنگ: بپرسە..

ئاڵڤا: ئەی جۆنگکووک خۆشەویستی هەیە...

تایهۆنگ: نازانم لەوانەیە بەڵام ئەوەنەی بزانم ئەو زۆر سەرقاڵە بە٠ کارەکان ئەو ماوەیە وە گرنگی دەدا پێی باوەڕناکەم هەیبێ.بەس تۆ بەم بەیانیە بۆ ئەو پرسیارانە ئەکەی.؟..

ئاڵڤا: حەزەکەم تێکەڵی ئێوە بم...

بە خەندەوە وتی تایهۆنگیش بۆی کردەوە

ئاڵڤا: تۆ خەندەیەکی شازت هەیە بۆکس..

تایهۆنگ: بۆکس؟

ئاڵڤا: بەڵێ لە بۆکس دەچێ مەبەستم کیوتە..

تایهۆنگ: سوپاس...بچکۆل تۆ-

ئاڵڤا: من بچکۆل نیمە..

تایهۆنگ: باشە باشە...تۆ مانگی چەند ئەبیتە هەژدە ساڵ؟

کە وای وت ئاڵڤا سەری لێشێوا..

وە گازی لە لێوی خوارەوەی گرت..

تایهۆنگ: بیرت نەماوە؟

ئاڵڤا سەری بە واتای نەخێر جوڵاند..

sᴀᴍᴇ ᴘᴀɪɴ  ᴋ.ᴛʜ - ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now