08

366 52 26
                                    


جۆنگکووک دەبینێت کە ئاڵڤا دوو ڕۆژە زۆر بێزارە

لێی چووە پێشەوە ئاڵڤا کەمێک دوورکەوتەوە

جۆنگکووک: مەترسە..

ئاڵڤا: فۆبیام هەیه....

جۆنگکووک: ئەی ئەگەر کەسێک دەستت بگرێ؟

ئاڵڤا: هەمان شتە..

ئەو سەیری دیوارەکەی دەکرد نەک جۆنگکووک

جۆنگکووک: تۆ حەزت بە میوان هەیە؟

ئاڵڤا: من نازانم هەرگیز پێشتر میوانم نەهاتووە..

جۆنگکووک: پێم بڵێ کاتێک بێزارئەبووی پێتوابوو چ شتێک ئەتوانێت بێزاریەکەت نەهێڵێت

ئاڵڤا: من لای ئەو هەمیشە بێزار بووم ، وە ڕێگای لابردنی بێزاریەکەم ئەوەبوو کە لەو دوور بم هەر ئەوەندە

جۆنگکووک: ئەی ئێستا؟

ئاڵڤا سەیری جۆنگکووکی کرد

ئاڵڤا: لەوانەیە....... هیچ بیرۆکەیەکم نییە

جۆنگکووک: پێت چۆنە جل بکڕین؟

ئاڵڤا: من ناتوانم بێم بۆ دەرەوە مەگر دوکتۆرەکان لە کوێ ڕێگە ئەدەن

جۆنگکووک: تۆ سایزەکەت چییە؟

ئاڵڤا: من بیرم نەماوە

جۆنگکووک: ئەتوانم سەیری سایزی ئەو جلە بکەم کە ئێستا لەبەرتە؟

ئاڵڤا چاوەکانی کەمێک کردەوە چونکە شوێنی سایزەکە لە شوێنێکی گونجاو نییە

ئاڵڤا: من خۆم سەیری ئەکەم

ئاڵڤا کە لەسەر قەرەوێڵەکەی بوو پشتی لە جۆنگکووک کرد و سکی خۆی هەڵدایەوە

لەوێ جلەکە سایزەکەی نووسرابوو

ئاڵڤا: سمۆڵ ...

دواتر جلەکەی کردەوە سەر سکی و بە ئاسوودەیی پاڵکەوت

جۆنگکووک: دەچم جلی نوێت بۆ دەکڕم باش؟...

ئاڵڤا: ئەی من بەتەنها لێرە بمێنمەوە؟

جۆنگکووک: کەواتە من یەکێک لە هاوڕێکانم بانگ بکەم بۆ ئێرە؟ چونکە میسوو کاری زۆری هەیە ناتوانێ

sᴀᴍᴇ ᴘᴀɪɴ  ᴋ.ᴛʜ - ᴊ.ᴊᴋOnde histórias criam vida. Descubra agora