07

415 58 21
                                    


دوکتۆر: پێویستە 60 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە بە کورتیەکەی دوو مانگی تریش ئەبێت لێرە بمێنێتەوە و دواتر هەرکە بردتانە ماڵەوە ئاساییە هەرکاتێک ڕاهێنانی پێبکەن وە با شتێکی ترتان پێ بڵێم ئەم کچە باری دەروونی زۆر جێگیر نییە دڵێکی ناسکی هەیه ئەکەری هەیە بەم تەمەنە بچووکەوەش جەڵتە لێی بدات ئەو نەخۆشیەکەی شۆکە نەخۆشیەکەی بۆ ماوەییە واتا لە باو و باپیرانیەوە بۆی ماوەتەوە ئەو کاتێک دەترسێت یاخود شتێکی باوەڕپێنەکراو دەبینێت کە حەز ناکات ڕووبدات ئەوە هەموو گیانی ڕەق دەبێت و دەست بە لەرزین دەکات چاوەکانی توند دەکاتەوە و دایان ناخات وە هەندێک جار ئەگەری هەیە لەگەڵ ئەمە بمرێت ئەگەر زوو چاک نەکرێتەوە

جین: ئەی باشە چ شتێک چارەسەری ئەو نەخۆشیەیە؟

دوکتۆر: ئەو نەخۆشیە چارەسەری نییە.. دەبێت وا بمێنێتەوە وەک وتم ناحۆشیەکەی بۆماوەییە...

تایهۆنگ: باشە ، سوپاس دوکتۆر ....

تایهۆنگ زۆر توڕەببوو

جین: ئارامبە

تایهۆنگ: ئارامی چی بم بۆ خاتری خوا بۆچی ئەو پیاوە نەفرەتیە ئاوای لەم کچە کردووە؟ خەریکە شێتەبم من دڵنیام ئەم کچە ئەم نەخۆشیەشی نەبووە بەر لەوەی ئەو پیاوە ژەهر بخاتە ژیانیەوە

جۆنگکووک: ئارامبەوە کەس ناتوانێت هیچ بگۆڕێت ئەو تازە وای لێبەسەر هات، کەس ناتوانێ ئەمە بگۆڕێت کە ئەو پیاوە ئیتر ژیانی ئەو کچەی تێکدا

تایهۆنگ: نەخێر ، ئەو زۆر بچووکە هێشتا ژیانێکی دوور و درێژی لە پێشە ناکرێ ڕێگە بدەین هاوسەرەکەی بیدۆزێتەوە

دەستەکانی خستە سەر کەمەری

جین: ئەوەی دەبێ بیکەی لەبیری ئەم کچەی بەیتەوە

تایهۆنگ: هە هە تۆ گاڵتە ناکەی وایە؟ لەوانەیە ئەمانە دووبارە نەبنەوە و جارێکی تر ئەو پیاوە نەیدۆزێتەوە بەڵام هەمیشە بە بیری دەمێنێتەوە با برینی چەقۆ چیتر خوێنی لێ نەیەت و نەهێشێت بەڵام شوێنەواری هەر دەمێنێت..

هەموویان بێدەنگ بوون

تایهۆنگ ڕۆیشت

.
.
.
.

شەو 10:46

ئایرێنی: وەهـ چەند بە ژیانێکی قورس تێپەڕیوە ئێستا چیەکات؟

جین: خەوتوە ئێمە خەواندمان بەڵام ئارەقی زۆر دەکات ژوورەکەش زۆر ساردە بەڵام هەر گەرمایەتی تایەکە بەری نادات

sᴀᴍᴇ ᴘᴀɪɴ  ᴋ.ᴛʜ - ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now