ڕووداوەکان ꪜ

309 58 21
                                    

ڤارین : مەبەست چییە لەوەی هێشتاش ماوە؟

د .جیمین : هیچ شتێک دەی با بڕۆین...

ڤارین : باشە دکتۆر

د .جیمین : دڵخۆش دەبم ئەگەر چیتر پێم نەڵێیت دکتۆر

ڤارین : باشە پزیشک

د. جیمین : پێم مەڵێ پزیشکیش ، چونکە وا هەست دەکەم زۆر بەتەمەنم 🤦🏼‍♂️

ڤارین: باشە ببورە، د...... جیمین (خەریک بوو بڵێ دکتۆر)

جیمین: سەیرکە چەند ئەسانە بڵێیت《 جیمین》، ئینجا بەم بەلەمە بچکۆڵانەیە دەڕۆین

ڤارین : بەڵێ

جیمین: کەوایە دڵنیایی لەوەی شوێنمان دەبێتەوە

ڤارین : هەر ئەم دوانەین وانیە ؟

جیمین: بەڵێ

ڤارین بە تورەی وتی : ئەی کەوایە بۆ وا قسە دەکەیت وەک بڵێی 20 کەس بین ؟ هەر خۆی شوێنی 4 کەس دەبێتەوە کەواتە ئەمە بۆ ئێمە زۆر گەورەیە

*جیمین تۆزێک ترسا لە دڵیەوە وتی ئـــاخ جۆنگکوک خۆت توشی چ بەڵایێك کردوە................

ڤارین : بەڵێ چیت وت ؟

جیمین : بابڕۆین تا زیاتر درەنگ نەبووە

ڤارین : دەی کەوایە سەرکەوە

جیمین: باشە ، من سەهۆڵ لێدەدەم

.
.
.
.
.
.
.

POV.ڤارین 》

جیمین بە قوڵی سەیری دەریاچەکەی دەکرد وەک بڵێی شتێکی لێ ونبووە ، کە گەیشتینە بەردەم کۆشکەکە سەیرکردنە قوڵەکانی زیاتر بوو ، لەوەش سەیرتر چاوەکانی جیمین کە بە نەفرەتەوە سەیری کۆشکەکەی دەکرد وەک بڵێی شەیتانی بینیوە ، سەیرێکی کردموو گوتی : دەیی بابڕۆینە ژوورەوە تاوەڪو ئەو منداڵە ببینین ، بزانم ئەو کوڕە بەبەختە کێیە تۆی شێت کردووە.

ڤارین بە کویتیەوە وتی : ئەو منداڵ نییە ، هەتـا ماسولکەشی هەیە ، وە ئەو پاڵەوانەکەی منــە .....

جیمین : بـاشــە ، مەمخـۆ تەنها گاڵتەم کرد ئەی جۆنگکوک لێرەیە ئێستا ؟؟!.....

ڤارین : کە بەیانی هەڵسام ئەو لێرە نەبوو بەڵام لەوانەیە ئێستا هاتبێتەوە .......

جیمین : با بڕۆینە ژوورەوە ئەو کاتە دەزانین لێرەیە یان تا ئێستا نەهاتۆتەوە

ڤارین : بــاشـــە

جیمین : ئێرە هیچ نەگۆڕاوە بەراورد لە 2 ساڵی ڕابردوو ، تەنها تۆزێک پیس بووە ، دەبوایە ئێستا ئەو کۆشکە سوتابوایە لە دوای مردنی جۆنگکوک

گەڕانەوە بۆ ژیانWhere stories live. Discover now