ڕازیبوون ꪜ

264 46 12
                                    


~ Pov. Writer ~

*جۆنگکوک دوایی کەمێک کاتی لە باوکی کرد بۆ ئەوەی بیربکاتەوە دەربارەی ئەم هاوسەرگیریە چونکە ئەم بڕیارە تەنها بۆ ماوەیێک نەبوو بەڵکو بۆ هەموو تەمەنی بوو ، جۆنگوک ئەم شەوە پێی نەکرا بخەوێ لەبەر بیرکردنەوە دەبارەی ئەو بەڵێنەی کە لە ڕابردوودا بە داپیری دابوو بۆ جێ بەجێکردنی ئەم بەڵێنە پێویستی بە پارە بوو نەک بەس لەبەر ئەمە بەڵکو لەبەر خەونەکانی جیمین کە دەی ویست ببێتە دکتۆر ، بەڵام لە هەمان کاتدا جۆنگکوک کوڕێکی وا نەبوو لە پێناو پارە یاری بە هەستی کچێک بکات بۆ ئەوەی خەونەکانی خۆی بێنێتە دی وەنەشی دەتوانی واز لە خێزانەکەی بێنێت

"جۆنگکوک هیچ هەڵبژاردەیێکی نەبوو جگە لە ڕازی بوون بە داوەکاریەکەیی باوکی

وە لە هەمان کاتیشدا لە خەمی داهاتووی بوو چونکە تا ئێستا دوا قۆناغی ئامادەی تەواو نەکردووە و وە دەبێت ئێستا هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئەو کچەی کە نەڪ تەنها خۆشیناوێت بەڵکو نەفرەتیشی لێ دەکات وە ئێستا دەبێ تەواوی تەمەنی لەگەڵیدا بژیت
جۆنگکوک چــی لە دەست دێت جگە لە خەمخواردن بە بێ دەنگی وفرمێسک ڕشتن بۆ ژیانە بێزارکەرە و تـاڵـەڪەی ........ جگە لە گلەیی کردن لە ژیان جۆنگکوک هێچیتری لە توانادا نەبوو ..

.
.
.
.
.
.

.
.

ڕۆژێکی نوێ لە کۆشکەکە گەورەکەی بەڕێز جیۆن و لە قەفەزە زێڕینەکەی جۆنگکوک دەستی پێکرد .....

بەڕێز جیۆن بە دڵخۆشی لە نێو جێگا گەرم و نەرم و ئاسودەکەی هەڵساوە ، دڵنیا بوو لەوەی کە جۆنگکوک ڕازی دەبێت بە داواکاریەکەی چونکە جۆنگکوک کوڕە میهربان و باشەکەی ئەو بوو .......

جۆنگکوک بە هێمنی لە نێوی جێگاکەی هەڵسایەوە بە ڕوونی لە چاوەکانی جۆنگکوک دیار بوو کە هیچ نەخەوتبوو ، بە هێمنی هەنگاوی نا بەڕووی ئاوێنە گەورەکەی ژورەکەی سەیرێکی خۆی کرد کە چاوەکانی سور ببۆوە شوێنەواری فرمێسکە بێ تاوانەکانی لە ڕووخساری دیار بوو ..... جۆنگکوک زیاتر ورد بۆوە لە ڕووخساری و گوتی : نەمدەزانی ئەم ڕووخسارە گەمژانەیە ڕۆژێک توشی کێشەم دەکات .......):

~ جۆنگکوک درێژەی بە قسەکردن لە گەڵ خۆی دا بە پێکەنینەوە گوتی:
.....................................................................

هـا جۆنگکوکی باش دوبارە دەبیتە پاڵەوان لە پێناو خێزانەکەت خۆت دەکەیتە قوربانی ....

......................................................................

~جۆنگکوک لەم قسەنەدا بوو کە گوێی لە دەنگی دەرگاکە بوو کە کەسێک بە هێمنی لە دەرگاکەیدا بۆ مۆڵەت وەرگرتن بۆ هاتنە ژوورەوە~

گەڕانەوە بۆ ژیانWhere stories live. Discover now