چەند شتێک لە ڕابردوو ꪜ

196 37 11
                                    

Pov. Jk

دوو ڕۆژ بەسەر شەڕەکەی نێوان من و باوکم تێپەڕی لەماوەی ئەم دووڕۆژەدا نە من نە باوکم قسەمان لەگەڵ یەکتر نەدەکرد ئەمڕۆ باوکم بێدەنگیەکەی شکاند ڕۆژ و بەرواری هاوسەرگیریەکەی دیاری کردوە و دوای سێ ڕۆژی ترە.....

Pov.V

ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎❥︎ఌ︎

وەکو هەموو ڕۆژێکی تر بە دڵخۆشی لەخەوهەڵسام لەناو جێگە نەرم و خۆشەکەم وە بڕیارمدا ئەمڕۆ نەچمە قوتابخانە لەبەر ئەوەی جۆنگکوک دوو ڕۆژە نەهاتووە بۆ قوتابخانە منیش بڕیارمدا بچمە لای بۆ ئەوەی بزانم بۆچی نەهاتووە بۆ قوتابخانە وە دەرفەتێک بوو بۆ خۆدزینەوە لە وانەکانیش بۆیە بەخێرای چوومە نهۆمی خوارەوە بۆ ئەوەی سوکە ژەمێک بخۆم وە کاتیشکش گەیشتمە لای دەرگای چیشتاخانەکە بەڕێکەوت گوێیم لە باوکم بوو کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەڕێز 《ئون》 دەکرد کە براگەوەرەکەی ڤارین و کارین بوو کە گوتی بۆ زیاتر ناسینی خێزانەکەمان دێنە بۆسان ...
وام بیرم کردەوە ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ جۆنگکوک بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ڤاریندا بکات بۆیە بەخێرایی دەرچووم لەماڵ و کەوتمە ڕێ بۆ ماڵی جۆنگکوک وە کاتێک لە نزیک کۆشکەکە وەستا بووم تێبینی قەڵەباڵغی و هاتوچۆیێکی زۆرم کرد لە بەردەم کۆشکەکە وەکو بڵێی بۆ ئاهەنگ گێران ئاماددەکاری دەکەن ، لە یەکێک لە خزمەتکارەکانم پرسی چی ڕوودادەت لێرە ؟ ئەم ئامادەکاریانە بۆ چییە ؟ خزمەتکارەکەش بەخێرایی وەڵامی دامەوە گوتی ئامادەکاری دەکەین بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری بەڕێز جۆنگکوک و خاتون لی لۆنە ، خەریکبوو گوێم کەڕبێت کاتێ گوێم لەم قسەیە بوو چونکە جۆنگکوک لەگەڵ ئەم کچە وەکو دووبێگانە وابوون نەک تەنها ئەمە بەڵکو جۆنگکوک ئەم کچەی هەر خۆشنەدەویست و زۆری ڕق لێ بوو هەتا لۆنەش جۆنگکوکی بەدڵ نەبوو هەمیشە وەک کوڕێکی لاواز و بێدەسەڵات سەیری دەکرد ئێستا چۆن وای بەسەردا هاتووە ......

دوای کەمێک خۆم کۆکردەوە گوتم لەوانەیە ئەمە گاڵتەی جۆنگکوک بێت بۆ ئەوەی خەمبارم بکات وا بکات بۆیە چوومە لای جۆنگکوک بەڵام پێش ئەوەی بچم بۆ لای کەسێک منی وەستاند وتی : زۆر ناڕەحەت و شڵەژاو دیاری ڤی وەک ئەوەی بڵێی تۆ هاوسەرگیری دەکەی نەک جۆنگکوک ، کەسەیری دواوەم کرد دووبارە ئەم کچە گەمژەیە بەدوامەوە بوو .....

لۆنە : چاوەڕوانی وەڵامم ڤی بۆچی وا شڵەژاوی ؟!

ڤی : ئەی تۆ چی دەکەی لێرە گەمژە ؟!

لۆنە : هاتووم بۆ ماڵی هاوسەری داهاتووم ،هیچ کێشەیێکت هەیە ؟!

ڤی : ڕاستم پێبڵێ بۆچی بەدوای جۆنگکوکەوەی لە سەرتاوە جۆنگکوکت خۆشەنەدەویست ئێستا بۆچی دەتەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ بکەی ؟!..

گەڕانەوە بۆ ژیانWhere stories live. Discover now