گەیشتن

240 33 8
                                    

︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎♡︎♥︎

《Pov . varen  》

ئەمڕۆ بۆ من زۆر جوانترە لە دوێنێ وە بەیانیش بەلامەوە جوانترە لە ئەمڕۆ  وە ئەم  ڕۆژانە بۆمن جوانترە وابزانم بارگەی پۆزەتیفم هەڵگرتووە چونکە تا دێت گەشبین تر دەبم ڕۆژەکان بۆم جوانتر دەبن
هەموو ئەو شتە سادانەی دەوروبەرم دڵخۆشم دەکات وە دوای دۆزینەوەی جۆنگکوک وا هەست دەکەم لە ئەنیشتاین بلیمەت ترم .... باشە چۆن  تەنها یەک کەس دەتوانێت ئەو هەموو هەستەم لە لا دروست بکات باشە بۆ من هێندە هۆگری جۆنگکوک بووم ؟؟!.....


~~☺︎︎♡︎~~


* لە ناکاو کارین بە خێرای هاتە ژووری ڤارین بە دەنگێکی بەرز گوتی خوشکە بچکۆڵانەکەم بەیانیت باش ، بەردەوام بوو لە قسەکردن کاتێک خەریکی چاکردنی پەردەکان بوو بە مەبەستی ڕووناکردنەوەی ژوورەکە وە هێشتان ڤارین پاڵ کەووتبو لەسەر سیسەمەکەی بەدەم خەیاڵ کردن بە جۆنگکوکـەوە  وە ڤارین هیچ گرینگی بە کارین نەدا وەکو ئەوەی هەر لەم ژوورەش نەبێت ڕەفتاری کرد ، کارین بە مەبەستی تۆڵە کردنەوە لێی خۆی هەڵدا سەر جێگاکەی ڤارین یەکسەر دەستی کرد بە گریان

کارین : بۆچی دەگریت خۆ من وا بە هێزیش خۆم هەڵنەدا سەر جێگاکەت تا بگری  ؟!

ڤارین : لەبەر ئەمە ناگریــم

کارین : ئەی بۆچی ؟!

ڤارین : لەبەر جۆنگکوک.....

کارین : بۆ لەبەر جۆنگکوک دەگری خوانە خواستە هیچی بەسەر نەهاتووە

ڤارین : لەوە زیاتر چی بەسەر بێت ، ئەی نەتبیست ژیانێکی چەندە ناخۆش و زەحمەتی هەبووە سەرەڕای ئەوەش  کە جگە لە ڤی هیچ هاوڕیێکی تری نەبوو  هەر لەبەر ئەمەش جیۆن توانیویێتی وا فێڵی لێبکات

کارین : منیش زۆر خەمبار بووم بەڵام خۆ هیچمان لەگەڵ ڕابردوو پێ ناکرێت ......

ڤارین ‌: ڕاستە بەڵام خۆ دەتوانین داهاتووی جوان بکەین

کارین : وایە ، بەڕاستی دەتەوێ ئەم کارە بکەی تا جۆنگکوک تۆی خۆشبوێت بەڵام ئەو هەر تۆی خۆشناوێت

*ڤارین  بەپەلە هەستاوە لەسەر جێگاکەی ڕوویکردە کارین و گوتی مەبەستت چییە جۆنگکوک  منی خۆشناوێت؟


کارین : بێگومان نەخێر تۆی خۆشناوێت

ڤارین : تۆ بۆچی هێندە قسە ڕەقی

گەڕانەوە بۆ ژیانWhere stories live. Discover now