نەویستراو ꪜ

217 39 10
                                    

Pov.juongkook

لەدوای ئەوەی قوتابخانە تەواو بوو ڕاستەوخۆ چوومە ماڵەوە ، پێش ئەوەی بچمە ماڵەوە کاتێک لەبەردەم دەرگا سەرەکییەکەی کۆشکەکە بووم تێبینیم کرد کە چەندین پیاو و ئافرەتی نامۆ کە لە ڕۆژنامەنووس دەچوون لە کۆشک بوون کە هەرگیز پێشتر ئەوانم نەبینیـبوو بەهێمنی چوومە ژوورەوە باوکم بە پێکەنینە ساختەکەی هات بە ڕوومە و گوتی جۆنگکوک بەخێربێیتەوە وە لە پاشان لە باوەشی گرتم

جۆنگکوک بە چرپە گوتی : باوکە ئەوانە کێن و چی دەکەن لێرە ؟!....

بەڕێز جیۆن بە کزی گوتی : ئەوانە ڕۆژنامەنووسن ، هیچ کارێکی هەڵە مەکە لەبەر چاوی ئەمانە گەر نا بۆ هەمیشە ئابڕومان دەچێت ، ئەوان بۆیە هاتوون بۆ ئێرە بۆ ئەوەی زانیاری دەربارەی هاوسەرگیری تۆ و لۆنە بزانن ، وە ئێستا بڕۆ جلێکی جوان و سەرنجڕاکێش لەبەر بکە بۆ ئەوەی کەمێک بە شایەنی لۆنە دەرکەویت ........

Pov.《jk》

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

~ ئەو وشانەی کۆتایی بۆم بە ئازار بوو چونکە باوکم بە شێوەیێك قسەی لەگەڵکردم وەک ئەوەی کەمن شایەنی کچێکی وەک لۆنە خراپیش نەبم پێموایە قسەکانی باوکم ڕاستە من شایەنی کچێکی وەکو لۆنە نییم بەڵکو شایەنی ئەو کچەی ناو وێنەکەم
هەرچۆنێک بێت چوومە ژوورەکەم و قاتە جوان و نا ئاسودەکەم لەبەرکرد کە جلێکی زۆر ڕێک و پێک و پیاوانە بوو ، من ئەم جلەم نەپۆشی بۆ ئەوەی شایەنی لۆنە دەرکەوم بەڵکو بۆ ئەوەی لۆنە بە شایەنی من دەرنەکەوێت .......

دوای ئەوەی تەواو بووم لە خۆ ئامادەکردن بە هێمنی بە درێژای پەیژەکان هاتمە خوارەوە بە شێوەیێک کە هەموو ڕۆژنامەنوس و کامێرەمانەکان چاویان لەسەر من بوو !....

تەنانەت باوکیشم سەیری منی دەکرد وە بەدەستی ئاماژەی بۆمن کرد وە لەدوورەوە بە شانازیەوە گوتی ئەمە کوڕەکەمە ........

دەتوانم بڵێم خەریک بوو چاوم کوێربێت بە هۆی کامێرە و ڕوناکیەکانەوە وە لەدەرەوە کچە گەمژە و بێزارکەرەکەم بینی مەبەستم لی لۆنەیە کە وەکو هەموو جارێك جلێکی بچوک و کورتی لەبەر بوو کە زۆر هەرزان دەردەکەوت .....

وە بە درێژای پەیژەکان سەرکەوت بۆ لای من هاتە تەنیشتم و وەستا وە بەبێ ڕێگەپێدانی خۆم دەستی خستە قۆڵمەوە سەیرێکی منی کرد بە شانازییەوە وە دواتر دەستیکرد بە قسە کردنە زیاد و بێماناکانی ......

دوایی ئەوەی کاتژمێرێک تێپەڕی بەسەر چاوپێکەوتنە درێژ و بـێ سوود و زیادەڕۆیەکەی کە تەنها بۆ خۆ دەرخستن شانازیی کردن بە هێز و دەسەڵات هیچیتر نەبوو.....

گەڕانەوە بۆ ژیانWhere stories live. Discover now