<1>

5.7K 448 141
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە!


______________


Vanina's pov

وەک منداڵێک ئایسکرێم ئەخۆم و بەدەم ڕێگاوە گۆرانی ئەڵێم لەڕاستیدا ئەمڕۆ کەمێک بێزار بووم بۆیە چووم تاوەکو ئایسکرمێکی سارد بکڕم بەڕاستی کەشەکەی زۆر گەرمە لە لەندەن من فێری ئەو گەرمایە نیم وە ڕاستە من کۆریم بەڵام چەندین ساڵە بەهۆی کۆمپانیای باوکمەوە لێرە ئەژین لەگەڵ ماڵی پورم و خاڵەکانم واتا لەیەک ماڵ ناژین تەنها ئەوانیش وەک ئێمە لە لەندەن ئەژین من زۆر بەپەرۆشم تاوەکو پشووی هاوین تەواو بێت چونکە ئەچمە زانکۆ من خوێندکارێکی زۆر زیرەکم و حەزم لە خوێندنە

من:ئاه ئەوە ئۆتۆمبێلەکەی مێردی پورم نییە؟

لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک بینیم ئۆتۆمبێلەکەی مێردی پورم لەبەردەم ماڵمان ڕای گرتوو وە پورم و مێردەکەی هاتمە خوارەوە منیش بەرەو ڕوویان ڕۆشتم

من:بەخێر بێن"بەزەردەخەنەوە وتی"

وام وت و پورم لە ئامێز گرت

لەیلا:ئاه سوپاس شیرینەکەم

بەساردی وای وت و ڕۆشتە ژورەوە لە ڕاستیدا پورم ئافرەتێکی زۆر سارد و سڕە پێم سەیرە جۆنگکوک ئەتوانێت لەگەڵی بژیت

جۆنگکوک:ڤانینا ئازیزم نیگەران مەبە پورت هەر وایە

وای وت و دەستی لە دەموچاومدا و ڕۆشتە ژورەوە

من:پێم وابێت ئەسوتێم

هەست بە پلەی گەرمی لەشم ئەکەم کە چۆن بەرز ئەبێتەوە لە ڕاستیدا من لە جۆنکگوک تێناگەم ئەو زۆر گرینگم پێدەدات وەک ئەوە وایە ئاشقم بووبێت هههه ڤانینای گەمژە ئەوە چی ئەڵیت ئاخەر چۆن شتی وائەبێت ئەو تەنها وەک کچی خۆی سەیرت ئەکات و بەس دەی من ١٨ ساڵم و ئەویش ٢٥ ساڵ دڵنیام هەر وەک کچی خۆی سەیرم ئەکات

سەرم بەرز کردوە و بە بڕوا بە خۆ بوونەوە چوومە ژوورەوە ئەم ویست بڕوا بە قسەکانی خۆم بکەم ههه

دایکم:کچم وەرە ئەو قاوانە تێبکە و بیهێنە بۆمان

من:باشە

بەبێزاری وتم و قاوەکانم تێکرد و بردم بۆیان و خۆم لەلای دایکم دانیشتم

جۆنکگوک:بەڕێز کیم لەڕاستیدا من و لەیلا هاتین تاوەکو ئیزنت لێ وەر بگرین ڤانینای کچت بهێنینە ماڵی خۆمان وەک ئەزانن من کاری زۆرم هەیە لە کۆریا و ناچارم بچم بۆ کۆریا و لەیلاش دوگیانە پێویستە کەسێک ئاگاداری بێت

&quot;دەکرێت ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕدرێت&quot;Where stories live. Discover now