<8>

2.2K 270 35
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە!



____________________


•ڕۆژێکی نوێ•



Vanina's pov

دوبارە ڕۆژێکی نوێ هات کە دەست پێکی هەموو ناخۆشیەکانمە بە بێزاری هەڵسامەوە و ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد و ڕۆشتمە خوارەوە یەکسەر چاوەکانم چوونە سەر جۆنگکوک کە لەگەڵ پاسەوانەکان قسە ئەکات وادیارە خزمەتکاریشی هێناوە بۆ ماڵەوە ئمم وەک هەمیشە زۆر جوان دەرئەکەوێت زۆر پیاوانە دەرئەکەوێت


جۆنگکوک:بەیانی باش شیرینەکەم لە خەو هەڵسایت

وتی کە چاوی کەوتە سەرم

من:ئ ئێ بەیانی تۆش باش

جۆنگکوک:ئەوەی پێم وتن لەیادی نەکەن و ئێستاش بڕۆن

وتی و پاسەوان و خزمەتکارەکانیش ڕۆشتن

جۆنگکوک:شیرینەکەم لەمەوبەدوا تۆ پێویست ناکات خۆت ماندوو بکەیت چونکە ئیتر خزمەتکارم گرتەوە و پێویستیش ناکات نیگەران بیت چونکە پاسەوانەکانم زۆر کردن و هەمووی پیاوی زۆر زیرەک و ئازان

وتی و لێم نزیک بۆیەوە و کەمەری گرتم

من:دور بوونی تۆ لە من گەورەترین پارێزراویە

جۆنگکوک:ب بۆچی وائەڵیت خۆ من ئازارت نادەم هەمیشە هەوڵی دڵ خۆش بوونی تۆ ئەدەم

من:هههه بەڵێ بێگومان وایە هههه کوڕە من لەبەر تۆ چیم لێ بەسەر نەهات ها چی ئێستاش پێم ئەڵێت هەمیشە هەوڵی دڵ خۆشی منت داوە هههه

بە گاڵتە جاڕی وتم و هاتمە دەرەوە لە باوەشی ڕۆشتم بۆ ژووری نان خواردن من هەمیشە بە قسەکانم ئازاری جۆنگکوک ئەدەم بەڵام هیچ کاتێک هەست بە تاوان ناکەم چونکە شایەنیەتی

دەستم کرد بە نان خواردن بەڵام جۆنگکوک هەر نەهات تا نیو کاتژمێر من تەواو بووم لە نان خواردن بەڵام جۆنگکوک هەر نەهات

من:جۆنگکوک لە کوێیە

وتم کە خزمەتکارەکەم بینی

خزمەتکار:خانمەکەم ئەو دەمێکە ڕۆشتوە

من:باشە

وتم بە نیگەرانی ئای ڤانینای نەفرەتی تۆ هەرگیز خەمی ئەوت نەبووە ئێستا چی گۆڕاوە خەمتە؟

ئەو ڕۆژە تێپەڕی و بێ ویستی خۆم بەبەردەوامی بیر لە جۆنگکوک ئەکەمەوە وادیارە زۆر ئازارم دا بەڵام خۆ قسەکانم ڕاست بوون!!

&quot;دەکرێت ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕدرێت&quot;Where stories live. Discover now