ڤۆنت پێش خوێندنەوە!
____________________
Vanina's pov
جاک:هەستە ئەڕۆین
من:ب بۆ کوێی
جاک لێم نزیک بۆیەوە و لەسەر عەرزەکە هەڵی ساندمەوە
جاک:ئەچین بۆ هۆڵی مارە بڕین دەی وەرە با ئەو بەدلەیەت بۆ لەبەر بکەم
من:نەخێر هەرگیز خۆم بۆ خۆم لەبەر ئەکەم تکایە دوور بکەوە
جاک هیچ قسەیەکی نەکرد و بەدلەکەی هێناو بەزۆر لەبەری کردم و میکیاژی بۆ کردم بەڵام چ جۆرە میکیاژێک هەموو دەموچاوی تێکدام بە مکیاژەکە و هەر بەزۆریش منی بردە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێ کەوتین تەواوی کاتەکە من هەر ئەگریام خۆزگە ئێستا لای جۆنگکوک ئەبووم جۆنگکوک تۆ لەکویت بۆچی نایەت بۆچی ڕزگارم ناکەیت؟ من پێویستم پێتە!!بەڵام بۆستە ئەوە چی ڕوویدا....
End pov Vanina's
____________________
Jungkook's pov
لەو شوقەیە نزیک بوومەوە کە ڤانینای لێیە بەڵام چیم بینی جاک قۆڵی ڤانینای گرتبوو لەکاتێکدا ڤانینا بەدلەی بووکێنی لەبەرە بەزۆر بردیە ناو ئۆتۆمبێلەکە منیش خێرا دوایان کەوتم ئەو گەمژەیە هاوسەر منی ڕفاندەو ئێستاش ئەیەوێت بیکاتە هاوسەری خۆی
زۆر توڕە بووم توڕەی چاوەکانی گرتبوومەوە بۆیە ویستم بچمە بەر دەمی و ئۆتۆمبێلەکەی پێ ڕابگرم بەڵام ئەو گەمژەیە هەستی کرد و زۆر خێراتر ڕۆشت منیش زیاتر خێرا ڕۆشتم ب بەڵام چ چی چ چۆن ئەوە ڕوویدا ئەوان توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون!!
من:ڤانینااااا
خێرا هاتمە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و بەرەو ڕووی ئەو ئۆتۆمبێلە ڕۆشتم کە ڤانینای تێدابوو دەرگاکەم کردوە بینیم ڤانینا لە هۆش خۆی نییە
من:ڤانینا شیرینەکەم چاوەکانت بکەوە دەی..دەی ڤانینا
لە دەموچاویم ئەدا بە هێواشی بۆ ئەوەی چاوەکانی بکاتەوە بەڵام سوودی نەبوو ئەوەش وای لێ کردم زیاتر بترسم
من:بەنەفرەت بن بۆ ئاوا ڕاوەستاون پەیوەندی بە ئەمبڵاس بکەن
بەدەنگی بەرز وتم بە پاسەوانەکان و ڤانینام هێنایە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە
من:دەی گیانەکەم چاوەکانت بکەوە ڤانیناااا چاوەکانت بکەوەەە
بە هاوارە وتم و بۆ دووەم جار لەدوای مردنی دایکم فرمێسک لە چاوەکانم هاتنە خوارەوە و گریام
![](https://img.wattpad.com/cover/318652181-288-k358037.jpg)
YOU ARE READING
"دەکرێت ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕدرێت"
Action+چی ئەبێت ڕازی بیت و ببیت بە ئی من _نەخێر هەرگیز دور کەوە +من وام نەکردوە _بەنەفرەت بیت جیۆن جۆنگکوک دەسپێک:7/9\2022 کۆتایی:2022/8/21