<5>

2.3K 288 106
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە!




______________________




Vanina's pov

من:سڵاو جاک خۆ دوانەکەوتووم

جاک:ئاهـ نەخێر منیش ئەوەندە نابێت هاتووم

من:زۆر باشە ئێ ئەتویست چیم پێ بڵیت

جاک:ئێ ئەوە...

نەی توانی قسەکەی تەواو بکات چونکە گارسۆنەکە هات

گارسۆن:بەخێر بێن چی ئەخۆنەوە

من:شەربەتی پرتەقاڵ

جاک:تەنها قاوەیەکی سادە

گارسۆن:زۆر باشە ئێستا ئەگات

وتی و ڕۆشت من و جاکیش بە ئاسایی قسەمان ئەکرد تا گارسۆنەکە گەڕایەوە و ئەو شتانەی داوامان کرد بۆی هێناین و ڕۆشت

جاک:ڤانینا من ئەمەوێت شتێکی گرنگت پێ بڵێم

من:باشە دەی بیڵێ گوێم گرتوە

جاک:ئێ ئەوە ئێمە لەو کاتەوەی لە پۆلی دەوە یەک ئەناسین من تێگەیشتووم لەوە کە تۆ ئەو کەسەیت لێم تێئەگەیت وە تۆ بۆ من زۆر گرینگیت ڤانینا من تۆم خۆشەوێت

من:جاک..من..من هیچ هەستێکم بۆت نییە هەمیشە وەک هاوڕێیەک سەیری تۆم کردوە من..ناتوانم تۆ وەک کەسێکی کە ببینم بێجگە لە هاوڕێ من ببورە تکایە

جاک:ئاهـ...بەئازارە ئەو قسانەت

من:زۆر زۆر داوای لێبوردن ئەکەم جاک

وتم ڕۆشتم بەڕاستی زۆر دڵگرانم بۆ جاک بەڵام من ناتوانم بێجگە لە هاوڕێ وەک کەسێکی کە سەیری بکەم تکایە ببورە جاک

___________

دایکم:کچم زوو گەڕایتەوە

من:بەڵێ لەڕاستیدا جاک کاری بۆ دروست بوو بۆیە ڕۆشت و منیش هاتمەوە ماڵەوە

ببورە دایکە ئەبێت درۆ بکەم

دایکم:باشە کەواتە


ڕۆشتمە ژوورەکەم بینیم موبایلەکەم لەسەر سیسەمەکەمە وادیارە لەبیرم چووە بیبەم کاتێک سەیرم کرد بینیم جۆنگکوک دوبارە پەیوەندی کردوە بەڵام دوبارە فەرامۆشم کرد و جلی ماڵەوەم پۆشی و دەستم کرد بە کتێب خوێندنەوە تا کاتی نانی ئێوارە هات و چوومە خوارەوە و نانم خوارد ئیتر دوای قاپ شۆرین و دانیشتن و سەیرکردنی TV گەڕامەوە ژوورەکەم ئێستا کاتژمێر 11:23 خولەکی شەوە

&quot;دەکرێت ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕدرێت&quot;Donde viven las historias. Descúbrelo ahora