ڤۆنت پێش خوێندنەوە!
_______________________
Vanina's pov
خێرا بەرەو ڕووی پورم ڕۆشتم کاتێک بینیم حەپی خواردوە و بەبێ هۆشی لەسەر سیسەمەکە ڕاکشاوە
من:پورێ..پورێ ئەوە چیت کردوە تکایە چاوەکانت بکەوە
زۆر ئەترسام شتێکی لێ هاتبێت هەموو گیانم ئەلەرزی بۆیە خێرا چومە ژوورەکەم و پەیوەندیم بە باوکمەوە کرد
من:باوکە..باوکە خێرا وەرە بۆ ئێرە پورم هەوڵی خۆکوشتنی داوە
بەگریانەوە هەموو قسەکانم کرد
باوکم:چی باشە باش کچم ئارام بەوە ئێستا من و دایکت دێیت
من:دەی تکایە خێرا وەرن
پەیوەندیەکەم داخستەوە و چومەوە لای پورم و هەوڵم ئەدا بە ئاگای بێنم
من:توخوا پورێ چاوەکانت بکەوە دەی تکایە نامەوێت بەهۆی منەوە کەس هیچ شتێکی لێ بەسەر بێت
بەردەوام بووم لە گریان تا ئەو کاتەی گوێم لە دەنگی دەرگا بوو بە ڕاکردن چوومە خوارەوە و دەرگاکەم کردوە
باوکم:پورت لە کوێیە؟
من:وەرە لە ژوورەکەیەتی
ڕێگاکەم پێشان دان و باوکم پورمی لە باوەشگرت و بردمان بۆ نەخۆشخانە
•لە نەخۆشخانە•
باوکم:کچم چۆن وای کرد واتا بۆچی وای کرد؟
من:ئ ئێستا هەمووی باس ئەکەم
دایکم:دەی کچم مردین ئۆقرەمان نەما دەی باسی بکە
من:ب باشە ک کاک جۆنگکوک خیانەتی لەگەڵ پورم کردوە لەگەڵ کچێکی ع عایلەکەمان
دایکم:چییییی ئای لەو بێڕەوشتە
باوکم:ئەوەم لە هەموو کەسێک چاوەڕێ ئەکرد بەڵام لە تۆ نا جۆنگکوک
دایکم:ئەی ئەو کچە بێڕەوشتە کێیە؟
دایکە گیان ئەو کچە منم بەڵام سوێن ئەخۆم من هیچ هەستێکم بۆ جۆنگکوک نییە ئەو تەنها بە نهێنی خۆشی ویستووم
من:ن نازانم دایکە کاک جۆنگکوک پێ نەوتوە گەر نا ئێستا پورم لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بدات خۆی بکوژێت ئەو کچەی ئەکوشت
![](https://img.wattpad.com/cover/318652181-288-k358037.jpg)
YOU ARE READING
"دەکرێت ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕدرێت"
Action+چی ئەبێت ڕازی بیت و ببیت بە ئی من _نەخێر هەرگیز دور کەوە +من وام نەکردوە _بەنەفرەت بیت جیۆن جۆنگکوک دەسپێک:7/9\2022 کۆتایی:2022/8/21