"دەبێت چی بەدڵ بێت؟"
لەبەر خۆیەوە ئەمەی وت و سەیری کەلوپەلەکانی دەکرد، بیری دەکردەوە لەو ماوەیەی ئەوی ناسیوە زیاتر چی بەدڵە؟ تا لە کۆتایی چاوی کەوتە سەر کاتژمێرێکی زیوی ڕەنگ سپی، دەورەکەی بە ڕەنگی ڕەساسی پۆشێنرابوو و میلەکەشی سوور بوو
ویستی کاتژمێرەکە هەڵگرێت بەڵام دەنگێک وەستاندی
"جیۆن هایون چی دەکا لێرە!"
دەنگی دڵبەرەکەی ناسیەوە و ئاوڕی داوەبۆی، بەو خەندەیەی دڵ دەتوێنێتەوە سەیری یەکتریان دەکرد، لەو ساتەدا شتێکی گەرم ناخی هایونی گرتەوە کە چیتر هەستی بە سەرمای سەری ساڵ نەکرد، خۆشەویستە یەک لایەنەکەی...
"دیاریەک دەکرم، ئەی تۆ؟"
تایھیۆنگ سەرنجی خستە سەر کەلوپەلەکان و وەڵامی هایونی داوە
"منیش هەروا... دیاریەک بۆ خۆشەویستەکەم"
ئا ئەو ساتەبوو کە بۆجاری سەدەمین' دڵی هایوون پوکاوە
'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥'
پیشەڪیەڪی ڪورت
نازانم ڪەی بڵاویدەڪەمەوە... :)
YOU ARE READING
𝐒𝐧𝐨𝐰 | 𝐊𝐓𝐇 - ڕاگیـراوە
Romanceمن ئاشقی ئەو چاوانە بووم کە بە هەزارەها جار ساردتر بوون لە ساردی زستان... ئەوکاتەی جیـۆن هایـون دەکەوێـتە نێوان خۆشەویستیەکی سێگۆشە لەگەڵ کێم تایھیۆنگ و جیۆن جۆنگکووکی ئامۆزای دەستپێکردن لە ١٦ی ئەیـلولی ٢٠٢٢ ڕاگیراوە -