PART.7

309 45 2
                                    

یۆنگی لەناکاو هاتە ژوورەوە و هیۆنجینی لەسەر زەویەکە بینی بەخێرایی هەڵی گرتەوە

یۆنگی:ببورن دەرمانەکانی نەخواردووە بۆیە بەو شێوەیە حاڵی تێک دەچێت
جیمین:تۆ باشی؟؟دەتوانی ئاگادارمان بکەیتەوە کە نەخۆشیت

هیۆنجین هێشان دەستی بەسەریەوە گرتبوو و گوێی لەهیچ نەبوو

یۆنگی:ئێستا دەیبەمەوە باشتر دەبێت
سیهیۆن:کە باشتربوو پەیوەندیمان پێوە بکە
یۆنگی:خەمت نەبێت

یۆنگی هیۆنجینی لەگەڵ خۆی برد و ڕۆشتە دەرەوە...کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهاتبوو هەمووان خەریکبوو دەڕۆشتنە دەرەوە

جۆنگکوک:ن/ت تۆ باشی؟؟
ن/ت:بەڵێ بەڵام...ئەو..لەسەرەتادا پێموابوو کەمێک شێتی لەگەڵە کە بەمجۆرە ڕەفتار دەکات بەڵام هەر بەڕاستی نەخۆشیەکی هەیە؟
جۆنگکوک:نەخۆشی بیرچوونەوەی هەیە ئەگەر دەرمانەکان نەخوات بەمشێوەیە حاڵی تێک دەچێت...تۆ بیر لەوانە مەکەوە...ئەمڕۆ ڕاهێنانت پێدەکرێت بەشێوەیەکی خێرا چونکە تەنها شتە گرینگەکان فێردەکرێیت بۆ ئەمڕۆ بۆیە بەجوانی گوێ بگرە
ن/ت:باشە خەمت نەبێت هەوڵی خۆم دەدەم
جۆنگکوک:دەی بڕۆ مامۆستاکەت لەسەرەوە چاوەڕێت دەکات
ن/ت:باشە

ن/ت ڕۆشتە ژووری ڕاهێنان وە جۆنگکوک ڕۆشت تاکوو چاودێری زیاتر لەسەر کار و پلانەکەیان بکات

یۆنگی:بۆخاتری خوا هیۆنجین خەریکە توڕەم دەکەیت...ناکرێت هەموو ڕۆژ بێم و دڵنیابمەوە کە دەرمانەکانت خواردووە یاخود نا
هیۆنجین:دەرمانەکان؟؟...."کەمێک بیری کردەوە"...چۆنت زانی کە نەمخواردوون؟؟
یۆنگی:حەبەکەت لەنێو دەستشۆرەکە کەوتبوو
هیۆنجین:دوێنێ شەو کەڕۆشتیت پێموابێت کەمێک گەدەم تێک چوو وە لەبیرم کرد دەرمانەکان بخۆمەوە

یۆنگی دەرمان و ئاوی بۆ هیۆنجین هێناو لەسەر مێزەکەی تەنیشتی دانا

یۆنگی:دەی ئێستا بیخۆ

هیۆنجین سەیری دەرمانەکانی دەکرد وە یۆنگی پەیوەندی بەهات و هەڵیگرت

یۆنگی:ئاهـ سڵاو...بەڵێ منم یۆنگی...بەڕاست؟؟...باشە 10خولەکی تر دەگەمە ئەوێ

یۆنگی پەیوەندیەکەی داخستەوە و چاوەڕێی هیۆنجین بوو کە دەرمانەکان بخوات ئەوکات بڕوات

یۆنگی:نایخۆیت؟؟
هیۆنجین:چی؟؟...ئاهـ باشە
"حەبەکەی لەگەڵ ئاو خواردەوە"
یۆنگی:باشە من ئێستا دەڕۆم چونکە کارم هەیە

هیۆنجین تەنها سەری بەمانای باشە جوڵاند...پاشان یۆنگی ڕۆیشت...هیۆنجین هێشتا حەبەکە لەنێو دەمی بوو وە دووبارە فڕێی دایەوە نێو زبڵەکە

هیۆنجین:من یادەوەری منداڵیم بەبیر نایەتەوە...بەڵام ڕۆژێکە ئەم دەرمانانە ناخۆم هەست دەکەم کە یادەوەریم بەبیر دێتەوە...من ماوەیەک چیتر نایخۆم چونکە هەست دەکەم لەدەستدانی یادەوەریم بەهۆی ئەم دەرمانانەوەیە

𝐵𝐼𝐺 𝐸𝑆𝐶𝐴𝑃𝐸 𝐽𝐾(تەواو بووە✔︎)Où les histoires vivent. Découvrez maintenant