PART.8

328 47 0
                                    

ن/ت:مـ من من نازانم چی دەکەم
٭ن/ت لەسەر زەویەکە دەلەرزی و نەیدەزانی چی دەکات٭

جین:هایشش بەداخەوەم لەتاقی کردنەوەکە دەرنەچوویت

ن/ت:چـ چی مەبەستت چییە؟؟
٭هەستایەوە٭

جین لەدواوە کێشای بەملی ن/ت و لەهۆش خۆی چوو

جیمین:هایش بچکۆڵی لاسار هەر لەسەرەتاوە دەمزانی نابێت متمانە بەم شێتە بکەین..بەهەرحاڵ باشبوو ڕێگات لێگرت گەرنا ڕایدەکرد

جین:یاا ئێوە منداڵی ئاوا بۆچی بە سیخوڕ دادەنێن؟؟ئەگەر پێم نەگوتبان سیخوڕێکی تریش دابنێن بۆ دڵنیایی ئەوا بەهۆش ئەم شەیتانە بچوکە هەموو شتێک وێران دەبوو

بەڵێ جگە لە ن/ت جۆنگکوک بۆ دڵنیایی سیخوڕێکی تریشی دانابوو بۆ ئەوەی ئەگەر ن/ت شتێکی کرد پلانەکەیان تێک نەچێت و لەگەڵ سیخوڕی دووەم لەپەیوەندیدابن لەهەمان کاتدا جۆنگکوک بۆ ئەوەی لە ن/ت دڵنیابێتەوە کە کارێکی هەڵە ناکات یاخود ن/ت متمانە پێکراوە بۆ کارەکان؟؟ وە جین مەبەستی لەوە بوو کە ن/ت لەتاقیکردنەوەکە دەرنەچوو واتە ن/ت کەسێکی متمانە پێکراو نییە چیتر

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا

جۆنگکوک لەگەڵ جین لەپەیوەندیدا بوون

جۆنگکوک:کەواتا وتت کاتی هێرشەکە ئامادە دەبیت؟؟

جین:ئهم خەمی ئەوەت نەبێت لەکاتی خۆی دەگەم بەڵام شتێک ئەو کچەی کە سیخوڕ داتناوە متمانەت پێیەتی؟؟ مەبەستم ئەو هێشتا بچوکە وە یەکەم کاریەتی و کارەکەش گرینگە دڵنیایت کە هەڵە ناکات؟؟

جۆنگکوک:لەڕاستیدا ئەو نوێیە وە ماوەیەکە ڕاهێنانی پێ دەکرێت وە لەم کارەوە متمانەی من بەدەست دەهێنێت ئەگەر بێت و هەڵە نەکات

جین:بەڵام چی ئەگەر هەڵەیەکی کرد؟؟جۆنگکوک یەک هەڵەی بچوک تەواوی پلانەکە لەناو دەبات

جۆنگکوک:کەواتا دەبێت چی بکەم؟؟

جین:هممم سیخوڕێکی تر بەنهێنی دابنێ با ن/ت نەزانێت...پیاوێک بنێرە با وەکو کڕیار ڕەفتار بکات و لەهەمان کات چاودێری شوێنەکە بکات بۆ ئەوەی ئەگەر ن/ت هەڵەیەکی کرد هێشتا سیخوڕێکی ترمان هەبێت بۆ زانیارس گواستنەوە...لەهەمان کات ن/ت بۆ تاقی دەبێتەوە کە متمانە پێکراوە بۆ کار یاخود نا

کەواتا ئەوە پلانەکەی جۆنگکوک بوو...ڕاستە ن/ت شکستی هێنا بەڵام هێشتا پلانەکە شکستی نەهێناوە چونکە جۆنگکوک بیرۆکەکەی جینس بەکارهێنا و سیخوڕێکی تری دانا بۆ ئەوەی ئەگەر ن/ت ڕای کرد هێشتا کەسێکی تریان لابێت

جۆنگکوک:بیرۆکەیەکی جوانە چۆن ئەوەم بەمێشۆ نەهاتبوو...سوپاس جین پیموابێت بیرۆکەکەت بەکار دەهێنم

جین:ئهم دەیدەبێت بڕۆم فڕۆکەکە ئێستا دەڕوات

جۆنگکوک:زۆر باشە دەتبینمەوە

𝐵𝐼𝐺 𝐸𝑆𝐶𝐴𝑃𝐸 𝐽𝐾(تەواو بووە✔︎)Where stories live. Discover now