PART.14

553 67 17
                                    


هەمان لای ن/ت و تایهیۆنگ کۆبوونەوە

تایهیۆنگ:سەرەتا دەبێت دوو کەس پاسەوانەکان سەرقاڵ بکەن باشترە ئەندامی باندەکەی ئێمە بن و وای دەربخەن لەلایەن جیۆنەوە هاتوون..دواتر ن/ت لەپشن ئێمەوە بەخێرایی بڕۆ ژوورەوە وا ڕابکە بەهێزت هاوار بکە تا سەرۆک دێتە دەرەوە ئەگەر پاسەوانەکان پێی زانیت بەهەموومانەوە خۆمان دەدەین بەملیان و ناهێڵین زیکت بکەونەوە بەڵام پێویسته خێرابت پاسەوانی باشما لەگەڵ نییە و ناتوانین شەڕ بکەین

ن/ت:هەموو هەوڵی خۆم دەدەم..وە هەموو ئەوانەی وتت دەتوانین بیکەین بەڵام ئەو دوو کەسە کێن کە دەبێ پاسەوانەکان سەرقاڵ بکەن..یانی هەموویانمان بینی ئێستا کێ بنێرین؟؟

؟؟؟:ئێمە!!

هەمووان سەرنجیان کەوتە سەر ئەو کەسەی وای وت و توشی شۆک بوون

ن/ت:یـ یۆنجون ئەوە تۆی؟؟!!!

یۆنجون:ئهم..من و چانگ ووکیش بەژدار دەبین لەگەڵتان..ئێمە دەچین پاسەوانەکان سەرقاڵ دەکەین

ن/ت:بـ بەڵام چۆن بەئێمەتان زانی؟؟

یۆنجون:هیۆنجین دووژمنی ئێمەی کوشت..ئێمەش دەبێت چاکەی دەینەوە..وە ئەو پێی وتین کە یارمەتیە بدەین

چانگ ووک:ئەو هەموو ڕۆژ دوات دەکەوت و سەبارەت بەباندەکەتی دەزانی وە هەر ئەو پێی وتین کەوا ڕەنگە لەم شوێنە بن چونکە ئەم شوێنە تەنها باندی کۆمپانیا دەیزانن

ن/ت چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون

ن/ت:من..من بەڕاستی نازانم چی بڵێم

یۆنجون:ئێستا هیچ مەڵێ..کاتمان بەدەستەوە نییە بابڕۆین پاسەوانەکان ئێمە دەناسن وە پێیان وایە کە ناتوانین هیچ بکەین چونکە هەڕەشەمان لەسەرە بۆیە دەتوانین سەرقاڵیان بکەین

پاشان هەمووان بەڕێکەوتن..ئەوانەی بریندار بوون لە ژێرزەمینەکە مانەوە...ن/ت و ئەوانی تر یەک یەک لەژێرزەمینەکە هاتنە دەرەوە و ئەمجارە زۆر بەوریایەوە لەپشت دیوارەکانەوە وەستابوون پاسەوانەکانی ئەوێش زۆربەیان کەوتبوون و ئازاریان پێ گەیشتبوو

چانگ ووک:ئێستا ئێمە دەڕۆین سەرقاڵیان دەکەین هەکە هەموویان هاتنە لامان ئێوە لەپشتەوە ن/ت بەرن..بەهیچ شێوەیەک چەک بەکار دەهێنن هەرکە گەشتمە لایان چەکەکانیان پێ لادەبەم

هەمووان قایل بوون پاشان چانگ ووک و یۆنجون ڕۆشتن

یۆنجون:هێی کوڕینە..وەرنە ئێرە قسەیەکم هەیە لەلایەن بەڕێر جیۆنەوە هاتووم

پاسەوان1:بەخێرهاتیت گەورەم بەڕێز جیۆن بەم حاڵەی ئێرە دەزانێت؟خەرێک بووین پەیوەندیمان پێوەی دەکرد بەڵام وەڵامی نەداینەوە بۆیە بە سیهیۆنمان وت

یۆنجون بەشۆکەوە سەیری چانگ ووکی کرد

چانگ ووک:ئـ ئێ ئەوە پاسەوانەکان هەموویان بهێنە ئێرە پێویستە شتێکی گرینگتان پێ بڵێم

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 24, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝐵𝐼𝐺 𝐸𝑆𝐶𝐴𝑃𝐸 𝐽𝐾(تەواو بووە✔︎)Where stories live. Discover now