PART.13

273 41 0
                                    


ن/ت:خۆتان ئامادە بکەن..کاتیەتی!!

مۆمۆ:مـ مەبەستت چییە؟!!!

ن/ت:دەچینە بەردەم ماڵی سەرۆک..خۆم بەکوشت دەدەم تاکوو بۆیەک خولەکیش بێت گوێم لێ بگرێت..ئێستا خۆتون ئامادە بکەن
٭بەهاوارەوە٭

کچێک:بـ بەڵام ن/ت ئێمە هێشتا بەتەواوی ڕاهێنانمان پێ نەکراوە

ن/ت:هەر دەبیت هاوارتان بەسەردا بکەم؟!!خێرا بڕۆن خۆتان ئامادە بکەن
٭بەهاوارەوە٭

کچەکان ڕۆشتن تاکوو خۆیان ئامادە بکەن وە هەموو شتێکیان زۆر بەلاوە سەیر بوو..مۆمۆ ن/ت ی دانیشاند و هەوڵی دا قسەی لەگەڵ بکات

مۆمۆ:چی ڕوویداوە ن/ت پێم بڵێ من گوێت لێ دەگرم؟؟

ن/ت دووبارە دەستی بەگریان کرد

ن/ت:لەناویان دەبەم بەنەفرەت بن هەموویان

مۆمۆ:چیبووە تکایە پێم بڵێ

ن/ت:هیۆنجین دیار نەمابوو منیش بەدوای گەڕام و دۆزیمەوە لەهۆش خۆی چوو پێم وابوو بریندارە بەکۆڵی خۆم بردمە نەخۆشخانە لەڕێگا قسەی سەیری دەکرد..

گەڕانەوە بۆ ئەوکاتەی ن/ت هیۆنجینی دەبردە نەخۆشخانە

ن/ت:زۆرمان نەماوە بەرگە بگرە ئێستا دەگەین

هیۆنجین:من باشم..من تەنها ماندووم..ماندووم لەهەموو شتێک ئازیزم

ن/ت:قسەمەکە ڕەنگە برینەکەت خوێنی لێ بڕوات

هیۆنجین:من کوشتم..ن/ت من کوشتم تۆڵەی دایک و باوکم و تۆم کردەوە

ن/ت:بۆخاتری خوا هیۆنجین تۆباسی چی دەکەیت بەڕێز هوانگ باوکی تۆیە

هیۆنجین:نا نەخێر..ئەوە باوکم نییە ئەوە بکوژی باوک و دایکمانە ئازیزم
٭بەزەردەخەنەوە٭

ن/ت:سەیرکە خەریکە شێتم دەکەیت

هیۆنجین:تۆ خوشکی منیت!!
٭توندتر دەستی لەملی ن/ت ئاڵاند٭

ن/ت فرمێسک لەچاوەکانی هاتە خوارەوە توشی شۆک بوو

هیۆنجین:دایک و باوکمان بەهەمان شێوەی تۆ ساڵانێک پێش ئێستا ڕفێنران..هوانگ باوکمانی کوشت لەهەرێمەکەی تر ویستی تۆشم لێ بەرێت..دایکمان بەهۆی ئەوەوە خۆی کوشت..من برا بێسەرو شوێنەکەتم ن/ت

هیۆنجین لەدوای دواین قسەی دووبارە لەهۆش خۆی چوو

ن/ت:هیۆنجین؟!هیۆنجین؟!ئێمە گەشتین تکایە مەخەوە
٭بەگریانەوە٭

دکتۆرەکان بەخێرایی هیۆنجینیان بردە ژوورەوە..ن/ت لەسەر کورسیەک دانیشت و بەتوندی دەستی بەسەریەوە گرت هەموو شتەکان زۆر لەناکاون بۆ ئەو هەر بەڕاستی تێناگات کە چیڕوودەدات

𝐵𝐼𝐺 𝐸𝑆𝐶𝐴𝑃𝐸 𝐽𝐾(تەواو بووە✔︎)Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu