PART.11

300 45 31
                                    

M.R JEON P.O.V
TIME:3:00PM

جیۆن:دانیشە سیهیۆن

سیهیۆن:سوپاس منت بانگ کردبوو؟؟

جیۆن:بەڵێ باسی بارودۆخەکەم بۆبکە و دواتریش کارت پێ دەدەم

سیهیۆن:باشە..سەرەتا جاکسۆن و ماڕک تازە پەیوەندیم پێوە کردن وتیان کەوا سبەی دەگەڕێنەوە ئێرە

جیۆن:واهـ ماوەیەکی زۆرە شایەنی پاداشتێکی باشن..سیهیۆن کە گەڕانەوە پارەیەکی باشیان پێبدە و پلەیان بەرز بکەوە هەرچیان ویست بۆیان بکە و با هەفتەیەک لە پشووبن

سیهیۆن:خەمت نەبێت..هەروەها جین و یۆنگی زۆر بەباشی چاودێری ئەندامەکان دەکەن و هیۆنجین بەباشی ڕاهێنان بە ن/ت دەکات خۆشم هەندێک جار سەردانی دەکەم وە جۆنگکوک ئەم ماوەیە زۆر بەباشی کار دەکات و کۆبوونەوە بە ئەندامەکان بکات

جیۆن:ھھھھھ ئاگام لێیە چیتر خەمی جێگرەوەم نییە جۆنگکوک ئێستا گونجاوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەم

سیهیۆن ئەم قسەیەی پێ ناخۆش بوو چونکە ئەو ئەوکەسە بوو کە دەیەوێت شوێنی جیۆن بگرێتەوە

جیۆن:ئێ..دواتر؟؟..سیهیۆن گوێت لێمە؟؟

سیهیۆن:ئاهـ بەڵێ ببورە..وە دواتر بەمزوانە کای و هاوڕێکانی دەگەڕێنەوە

جیۆن:نەفرەت من ڕزگار نابم لەمانە..بەهەرحاڵ کەهاتنەوە چیان ویست پێیان بدە بەڵام سەرەتا پێم بڵێ کە چیان دەوێت

سیهیۆن:باشە

جیۆن:چیبووە کوڕم؟؟بۆچی بەمشێوەیەیت لێم زوویریت؟؟

سیهیۆن:چی؟؟نـ نا نەخێر

جیۆن:باشە کەواتا هەرچیت ویست پێم بڵێ شوێنی تۆ هەمیشە تایبەتە لێرە

سیهیۆن:بەڵێ..سوپاس بەڕێزم

کەسێک لەدەرگایدا

هوانگ:دەتوانم بێمە ژوورەوە؟؟

جیۆن:ئاهـ بەڵێ..سیهیۆن تۆ دەتوانی بڕۆیت دواتر دەتبینمەوە

سیهیۆن:باشە کەواتا من دەڕۆم
٭هەستا و ڕۆشت٭

سیهیۆن:لەناخی دڵمەوە ڕقم لێتە نەفرەتی
٭لەدڵی خۆیدا٭

جیۆن:دانیشە

هوانگ:ئهم
٭دانیشت٭

جیۆن:ئێهـ؟؟هیچ هەواڵێک هەیە؟؟

هوانگ:هممم هیچی وانییە..تەنها بە هیۆنجینم وت کە لەم یەک دوو هەفتەیەدا کارەکە تەواو بکات گەرنا توند دەبم لەگەڵی

𝐵𝐼𝐺 𝐸𝑆𝐶𝐴𝑃𝐸 𝐽𝐾(تەواو بووە✔︎)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora