چەند ساڵێک لەمەوبەر برا گەورەکەم شێتبوو و بەچەقۆ هێرشی کردە سەر خوشکەکەم هەتا مردن لێیدا
دواتر هێرشی کردە سەر دایکو باوکم
پۆلیس توانی دەستگیری بکات پێش ئەوەی ئەوانیش بکوژێتدوای ئەو ڕووداوە خرایە نەخۆشخانەی دەروونی لەو کاتەوە هەرگیز سەردانمان نەکردوە.
ئەم بەیانیە نامەیەکم لە پۆستمارکەکە دەرهێنا هێمای پۆستەکە دوێنێ بوو کردمەوە و لە ناوەوە تێبینیەکی سەیرم بینی کە نوسرابوو
"ئەمشەو با ساردتر دەهەژێت.هەموو ئەوەی دەیزانم تاریکیە،هەرگیز ڕوناکی نیە
ئازارەکە بەهێزترین دڵەکان دەشکێنێت،خەونەکانم هێشتا لەدەستم هەڵدێن"نەمتوانی لە ماناکەی تێبگەم هەربۆیە ڕۆیشتمە چێشتخانەکەو دام بە دایکم
هەرکە لە خوێندەوەی نامەکە تەواوبوو ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاو نامەکەی لەدەست کەوتە خوارەوە بەپەلە ڕایکردە پێش دەرگاکەو دەستی کرد بە هاوارکردن
![](https://img.wattpad.com/cover/333072294-288-k944180.jpg)