ژن و مێردێک هەبوون کە لە شوقەیەک دەژیان لەگەڵ کچە بچوکەکەیان،ئەوان هەرگیز بەیەکەوە نەدەگونجان و هەمیشە دەمەقاڵێیان دەکرد
ڕۆژێک دەستیان کرد بە مشتومڕ لەسەر شتێکی بچوک ، کچەکەیان لەسەر پەنجەرەکە دانیشتبوو گوێی دەگرت لە هاوارکردنەکانیان لەسەر یەکتر
دەمەقاڵێکە گۆڕا بۆ هاواری زۆر بەرز،کچەکە بەرگەی گوێگرتنی زیاتری نەگرت بۆیە ڕۆیشت
دایک و باوکی کاتێک درکیان بە نەمانی کچەکەیان کرد لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەیان کرد
زۆر هەستیان بە تاوانباری دەکرد، بۆیە ئەوانیش بەدوایدا ڕۆیشتن.
![](https://img.wattpad.com/cover/333072294-288-k944180.jpg)