فڕێدانی زبڵ

66 17 4
                                    

ئەم بەیانیە بە دەنگی چەقۆو ژاوەژاوێکی زۆر لەخەو هەڵسام

هاوسەرەکەم لە خوارەبوو و خەریکی دروستکردنی نانی بەیانی بوو، بە گشتی هاوسەرەکەم ئەوەندە دەنگە دەنگ ناکات بۆ دروستکردنی خوانێک

ڕۆیشتمە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە،ژنەکەم پشتی لەمن بوو و خەریکی بڕینی شتێک بوو لەسەر مەخسەلەکه

وتم"بەیانیت باش"بەڵام پشتگوێی خستم پاشان بیرمهاتەوه کە دوێنێ شەو چی ڕویدا

هاوسەرەکەم منی گرت کاتێک خەریکبووم خیانەتم لێیدەکرد،وە دەمەقاڵێیەکی توندوتیژمان دەستپێکرد

کەواتە دەبێت ئەمڕۆ ئەم مامەڵە بێدەنگەم پێ ببەخشێت ،کەی ئەمە کۆتایی پێدێت؟

لەسەر مێزەکە دانیشتم و پرسیم کەی نانی بەیانی ئاماده دەبێت بەڵام بەردەوام بوو لە پشتگوێ خستنم
پاشان سەیری کاتژمێرەکەم کرد

خەریکبوو کاتی ئەوە دەهات بچینە سەر کار هەربۆیە بە پێشبڕکێوە بەرەو سەرەوە ڕۆیشتم و بەپەله جلەکەم گۆڕی

کاتێک هاتمە خوارەوە هاوسەرەکەم بینی لە دەرەوەی باخچەکەبوو خەریکبوو شتێکی دەکرد

هەمیشە پێش ئەوەی بچمە سەر کارەکەم زبڵەکان دەردەهێنم و فڕێی دەدەم هەربۆیە کیسە نایلۆنە گەورە ڕەشەکەی ناو چێشتخانەکەم گرت بەڵام بە شێوەیەکی نائاسایی قورس بوو

تەنها دوو کیسەی نەکردبوو نزیکەی چوار بۆ پێنج کیسی زبڵی ڕەشی بەکارهێنابوو

تا کۆتایی ڕێگای هاتوچۆکە ڕامکێشایە دەرەوە و لەسەر جادەکە بەجێمهێشت

ئەوەندە قورسبوو کە زانینخوازبوم بۆ ئەوەی بزانم چی تێدایە زانخوازیم زاڵبوو بەسەرمدا

گرێکەم کردەوەو سەیری ناوەوەم کرد........

مــەتەڵـە تـرسنـاکـەکـان'Where stories live. Discover now