جەستەیەکی مردوو

57 16 6
                                    

ڕۆژێک سەیری هەواڵەکانم دەکرد دەربارەی ئەو خانوەی کە پێشتر تێیدا دەژیام و وێنەی منداڵێک هاتە سەر شاشەکه

هەواڵێکی بەپەلە بوو،ئاماژەی بەوە دەکرد کە تەرمی کچێک بە نێژراوی لە پشتەوەی خانوەکە دۆزراوەتەوە

زۆر شۆک بووم هەربۆیە مۆبایلەکەم بەدەستەوە گرتو یەکسەر تەلەفۆنم بۆ باوکم کرد تا باسی ئەم ڕوداوەی بۆ بکەم

"باوکە ئایا تۆ سەیری هەواڵەکان دەکەیت؟"پرسیم
لە وەڵامدا وتی∶"نەخێر".بۆچی؟"

"هەرگیز پێشبینی ناکەیت چی ڕویداوە"بەبێ هەناسەییەوە هەڵچوم

"ئەو خانوە کۆنەت لەبیرە کە پێشتر لێی دەژیاین؟ باشە لە هەواڵەکاندا هاتوە کە دەڵێ تەرمی مردوێکیان دۆزیوەتەوە کە لە حەوشەی ماڵەکەدا نێژراوە،پۆلیس ئێستا لێکۆڵینەوە لە خاوەنی ماڵەکە دەکات"

"چی؟ئایا تۆ بەجدیتە؟واو ترسناکە"وەڵامی دامەوە

"بەڵێ ترسناکە،چی ئەگەر لەوکاتەوەی لەوێ دەژیاین لەوێ بوایە ئێمه هەمووکات پیاسەمان دەکرد بەناو باخچەو حەوشەی ماڵەکەدا بێ ئاگا لەوەی تەرمی مردوێک لەژێر پێماندایە تەنها بیرکردنەوە لەوە توشی شۆکم دەکات"

"منیش"وەڵامی دامەوە "من هەرگیز سەرنجی شتێکم نەداوە لەوکاتەوەی لەوێ دەژیاین بەڵام ئەمە بیرکردنەوەیەکی ترسناکە هەست بە خراپی ئەکەم بۆ دایکو باوکی"

"بەڵێ منیش هەروەها ،دەبێت ئێستا ئەوان نیگەران و دڵتەنگبن"

"پێم سەیرە دەبێت کێ ئەو کچەی لەوێ ناشتبێت"باوکم وتی

"هەست بە نامۆیی دەکەم بە بیرکردنەوە لێی"
گوتم∶"باشە ئێستا پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات پێدەچێت لە کۆتایدا بگەنە بنی ئەو بابەتە"

باوکم وتی"هیوادام وابێت"

🕳️🕳️🕳️🕳️🕳️🕳️🕳️🕳️
بەڕای ئێوە کێ بکوژەکەیە؟

مــەتەڵـە تـرسنـاکـەکـان'Where stories live. Discover now