بەیانیەکی جوانی بەهارە تەواوی شارۆچکەکە بە ڕەنگی سەوز نەخشێنراوەو دەنگی جریوەی چۆلەکەکان بەر گوێی ئەوکچە دەکەوێ کە لەباخچەی ماڵەکەیان یاخود بڵێم کۆشکەکەیان دانیشتوە لەژێر دارێکی گەورە کتێبەکەی لەدەستەو دەی خوێنێتەوە و نەرمە بایەکی بەهارانە لە قژە قاوەیە شەپۆلیەکەی دەدات و ئەو تاڵە ناسکانە دەجوڵێنێت کە لەسەر ڕوخسارە جوانەکەیەتی وەک ئەوە وایە یەزدان بە تایبەت دروستی کردبێت و هەموو پێوەرەکانی جوانی لە ئەودا کۆبۆتەوەو دووچاوی قاوەیی کاڵ و برۆکانی بەرز و لووتێکی بچوکو جوان و ڕێک لەگەڵ لێوێکی مام ناوەند نە ئەستور نە تەنک کە ڕەنگی پەمەییە و بۆ سانیەیەکیش ،
ڕووی خۆی کرژ ناکات و هەمیشە پێکەنین لەسەر ڕوخسارە جوانەکەیەتی و کە پێدەکەنێت ڕوومەتەکانی چاڵ دەبن و ئەوەش جوانتری کردووە ،
بەجۆرێک چۆتە ناو ئەو کتێبەی لەناو دەستیەتی کە ئاگادار نیە چەند جار بانگ کراوە
؟؟: خاتونی بچوک ، گوێت لێمە
کەمێک بە دەنگی بەرز هاواری کرد کە ئەوکچە ڕابچڵەکێت لەجێگای خۆی و دەست لەسەر سنگی خۆی دابنێت و هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژێت
؟؟: ئاییی ، منت ترساند هانا بۆوا هاوار دەکەی خۆ کەڕ نیم
هانای گەنج کە تەمەنی کەمێک لەو کچە جوانە گەورە ترە واتا دوو ساڵ ، چاوەکانی لێی کز کردەوەو وتی
هانا: خاتونی بچوک ، کاتژمێرێکە بانگت دەکەم بەس تۆ زۆر خراپ کەوتویتە خۆشەویستی کتێبەکەت ئاگات لە هیچ نیە
YOU ARE READING
ڕقـێـکـی کـۆن(An old hatred)🖤
Romanceشاجوانی شارۆچکەکە کێ دەی وت ڕۆژێک دێ بەو جۆرەی ئێستا شکاو دەبێت😐💔