Episode(4)🤍🦪

117 24 22
                                    

خانەوادەی جیۆنەکان تا درەنگانی شەو خواردیانەوەو دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕی بۆ ئەو ڕۆداوانەی ڕویان داو خەریکە ڕودەدات لە داهاتو .

بە حەکسی خانەوادای جیۆن خانەوادەی کیمەکان کە یاسای ماڵ بەو جۆرە بوو هەمووان کاتژمێر 10 لەسەر جێگاکانی خۆیان بن، بۆیان نەبوو تا درەنگ بەخەبەر بن

کەچی ئێستا درەنگانی شەوەو کاتژمێر یەکە هەموویان لە هۆڵەکە دانیشتون بەبێ چارەیی و بێ دەسەڵاتی کە نازانن چی بکەن بۆ بەیانی

یان
ئەوەتا ئەو کوڕەی کە

لە ڕوحی خۆیان خۆشتریان دەوێ تازە بوە باوک و تازە لە بەهاری تەمەنی و ژیانی دایە دەبێت بە دەستی ئەو جیۆنانەوە دەکوژرێت ، یان ئەوەتا ، سێ کچی خێزانەکانیان دەنێرن بۆ ئەو  زیندانەی ئەوان ، ژیانی هەر سێک کچەکەیان دەبێتە دۆزەخ و دەردە سەری

پێنچ کچی جوان هەموو شارۆچکەکە لەسەر باشی و بەڕەوشتی و نەرم ونیانیو جوان و شۆخو شەنگیان  و میهرەبانیان دەڵێن ، هەر کە دایکەکان نمونە دەهێننەوە بۆ منداڵەکانیان یەکەم شت دەڵێن وەک کچانی کیم بن ،

کچانی کیم جوانترینن و باشترینن تا ئێستا پەڵەیەکی ڕەش بەهۆی کچەکانەوە نەکەوتۆتە سەر خێزانی کیم ،

لانیا و سانیا خوشکن و ئامۆزای نیلوفەرن لە لایەکی قەنەفەکان بەیەکەوە توند دەستی یەکتریان گرتوە ، نیلۆفەرو دوو خوشکەکەی یسیۆو و بویون و نیلۆفەر لەبەرامبەر سانیا و لانیا دانیشتوەو  لەنیوانی هەردوکان دەستی هەردوک خوشکەکەی گرتوە ،

وە لانیا بە ئاماژە قسەی بە نیلۆفەر وت و دوواتر ئەو بێدەنگیەی ئەو شوێنە کۆتایی پێ هات بەهۆی قسەی کەسێک

هاجون: چەندین ساڵە لەو گەڕانەوەی ئەوانە ترساوم ، ترساوم کە بێنەوە شتێکی خراپ ڕوو بدات و ژیانمان لێ بشێوێنن .

هاجون  خەمێک زۆر لە ڕوخساری بەدی دەکرێت

و دوواتر وتی

هاجون: کچەکانی خێزانی خۆمم لە ڕوحی خۆم خۆشتر دەوێت ، هەموویان بێ جیاوازی و لانیاو سانیاش هەر وەک کچی خۆم خۆشەوێت و جیاوازیان لە نێوان ناکەم، بەڵام ناچارم ئەو کچانەی کە لە لۆکە پاکتر و نەرم و نیان ترن  ناچارم ڕادەستی ئەو جیۆنە بێ قیمەتانەیان بکەم

ڕقـێـکـی کـۆن(An old hatred)🖤Where stories live. Discover now