Episode(8)🤍🦪

110 21 31
                                    

.
.
.

جەستە بچوکەکەی لەناو جێگاکەیدا ون بوە و لەخەوێکی زۆر زۆر قوڵ دایە

.
.
.

POV:nelover

جیۆنی لاو لێم نزیک بویەوەو دەستەکانمی گرت ، منی ڕاکێشایە ناوقەدی هۆڵەکە و چەپڵەیەکی لێدا ، لەوکاتەدا گلۆپەکان کوژانەوە

گۆرانیەکی نیسکۆس ڤیرتیس هەڵکرا ، ڕونکیەک تەنها لەسەر من و جیۆنی لاو هەبوو

ئەو منی کێش کرد بۆخۆی و دەستێکی لەکەمەرم ئاڵاند و بە دەستەکەی تر دەستی منی گرت و منیش دەستێکم خستە سەر شانی

لەگەڵ گۆرانیەکە دەستمان بە جولەی قاچەکانمان کرد

""ئەگەر تۆ خەونیت چراکان خامۆش بکە

با من لەو خەونەدا بژیم،با هەرگیز کۆتای

نەیەت و ڕۆژ هەڵنەیەت، لە ناخمدا

بمێنەوە تا هەر خۆشم بووێیت""

ئەوە گۆرانیە تایبەتیەکەمە .
جیۆنی فریودەر لەگوێکانم نزیکبویەوەو چرپاندی

جونگکوووک:سمۆرە بچوکەکەم.

..
ئاهــ چی خەون بوو هەڵستام بەهۆی زەنگی موبایلەکەم

نیلۆفەر: بەنەفرەت بی ، هەر کەسێک بی بە نەفرەت بی لەوخەوە خۆشە بە ئاگای هێنام

چاوەکاانم هێشتا داخراون دەستم بە نەفرەت کردووە من لەگەل جیۆنی فریودەر سەمام دەکرد لێی تێک دام
لەسەر مێزە بچوکەکەی لای بێدەکەم دەستم دەگێڕا بۆ موبایلەکەم تا بزانم کێیە وا لەخەوەکەی کردم

دۆزیمەوە چاوەکام تەڵغ بوون سەیری ژمارەکەم نەکرد و تەنها نیشانە سەوزەکەم داگرت و تێلەکەم هەڵگرە

ڕقـێـکـی کـۆن(An old hatred)🖤Kde žijí příběhy. Začni objevovat