Episode(9)🤍🦪

114 21 30
                                    

هەرگیز باوەڕم نەدەکرد جیۆنی لاسار و جاو لەدەر بم هێنێتە ئەو جۆرە جێیانە ڕۆیشتینە لای دەرگای سەرەکی

پیاوێکی تەمەن چل ساڵ حەرەسی ئەوێبوو
هەر کە جونگکووکی بینی

چاوەکانی گەشانەوەو خێرا دەرگاکانی کردەوەو جونگووک بە ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆیشتە ژورەوە و لە لای دەرگاکە لای پیاوەکە وەستا و جونگکووک بە پێکەنینەوە وتی

جونگکووک: پیاوی قۆزی پیر تەندروستیت چۆنە

باشە تۆ پێی دەڵێی پیاوی قۆز بۆ دەبێ بڵێیت پیر بە سەیری سەیری جیۆنم کرد

پیاوەکە:من زۆر باشمم ، دەمێکە دیار نیت لەکام دۆزەخی سەر شێت

پیاوەکە قسەی بە جونگکووک دەوت جونگکووکیش زۆر بە شیرینی بۆی پێدەکەنی

جونگکووک: ئا وابزانم ئەوئافرەتەی تەنیشتمنت نەبینیوە؟

پیاوەکە سەیری منی کرد و چاوەکانی کرانەوەو پێکەنیی

پیاوەکە: ئەیی جونگکووکی شێت پێم نەڵێی کە تۆ هاوسەرگیریت کردووە؟

جونگکووک دەستی منی گرت و ئەڵقەی دەستی منی نیشانی ئەو پیاوە داو  دەستمی بەرداو ئەوجا ئەڵقەکەی خۆی نیشاندا

ئەوکوڕە زۆر کۆمیدیە پێکەنیم بە ڕەفتارەکەی چونکە وەک منداڵ وابوو کە یاریەکانی خۆی نیشانی مناڵەکانی تر دەدا و خۆی پێ هەڵدەکێشێت

پیاوەکە: واهـ پیاو وام زانی تۆش وەک من بەبێ هاوژین ژیان بەڕێدەکەیت ، پیرۆزت بێ کوڕم ،
وە تۆش پیرۆزت بێ خانمی بچوک

جونگکووک پێکەنی و منیش پێکەنیم سەیری منی ۆرد بەمانای ئەوەی سوپاسی بکەم

نیلۆفەر : سپاس بەڕێزم .

جونگکووک: مامە لی جارێ دەڕۆمە ژورەوە ، دوواتر لەگەڵ نیلۆفەر بەیەکتان دەناسێنم و ، بانگهێشتت دەکەین بۆ نان خواردن

بیاوەکە سەری جوڵاند و وتی

مامە لی: دەی بڕۆن ئەوانەی ژورەوە ، زۆر بەپەڕۆش دەبن بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت بناسن و دڵخۆش دەبن هەم بیری تۆیان کردووە دەمێکە نەڕۆشتویتەتە لایان

ڕقـێـکـی کـۆن(An old hatred)🖤Where stories live. Discover now