Episode(7)🤍🦪

105 19 21
                                    

های

.
.
.

POV: nelover

وردە وردە میوانەکان دووای پیرۆز بایی چۆڵیان  کرد و تەنها خانەوادەی ئێمەو جیۆنەکان مابونەوە ،

زۆر ماندوو بووم  لەکاتەوەی نیشانکردنەکە دەستی پێ کردووە من لەسەر پێیەکانی خۆم وەستاوم ، لەلای ئافرەتەکان دانیشتووم و  ئەوان بەبێ قسە دانیشتون وەک ئەوەی لە پرسە بن منیش بەبێ بێزاری لەوانم دەڕوانی ،

لەناو خەیاڵەکانم بووم دیمەنی ماچەکەی دەستم و نیگا فریودەرەکانی جیۆنی دڵبەر لەناو خەیاڵەکانم نەدەڕۆیشت کە چاوم داخست با ڕێک دەهاتەوە بەر چاوم ، لەهەمووی سەیر تر تاتۆکانی زۆر سرنج ڕاکێشن و جوانن

لەناو خەیاڵەکانم بووم ، تا دەنگێک وایکرد تەزووی شەرم جەستەم داگیر بکات  و وا بکات ڕوخسارم گەرم دابێت و  شەرم بکەم

جونگکووک: خەسوو ، ئایە دەتوانم دەستگیرانەکەم ببەم کەمێک یەکتری بناسین و قسە بکەین لەئەنجامدا ئێمە هاوسەرین.

ئەی خوایە ئەرێ ئەوکوڕە زۆر سەر شێتە نازانێ من شەرم دەکەم ،  نیلۆفەرە گەرمژە لەکوێ بزانێت ئەوەتا دەڵێ با یەکتری بناسین ، خۆ ناڵێت دەڕۆین ئەستێرەکان دەژمێرین

چاوەڕێی جوابی دایکم بوو

سووا: باش بڕۆن

دایکم سەیری منی کرد کە بەئاماژەدەم وت ڕازی مەبەو بڵێ نا ، بەڵام جونگکووک نەی هێشت دایکم قسەکەی تەواوبکات کە دەستی گرتم و ڕای کێشام

جونگکووک: سپاس خەسوو

منی ڕاکێشایە باخچەی ماڵەکە ، و لەوێ دانیشت بەرام بەرم لەسەر مێز و کورسیەکەی ناو باخچەکە ، ڕوخساری کە پێدەکەنی و خۆی باش نیشان دەدا لای خێزانەکەی من لەناکااو ڕوخساری گۆرا بۆ کەسێکی سارد و بێ هەست و ڕەق چاوەکانی کەپێشتر دەگەشانەوە ، ئێستا چاوەکانی بچوک،کردۆتەوە و بە تیژی لێم دەڕوانێت و

جونگکووک: چیە دەتەوێت هەر لەوێ بوەستی دانیشە

وتی دەنگی هیچ نەرم نەبوو دەنگێکی ڕەق و سارد وبێ هەستی دەربڕی و کە هێشتا چاوەکانی لەسەر سنگ و ملمەو لێیان دەڕوانێت

نیلۆفەر: ها ..... ئێ ئەوە باشە

ویستم لەسەر کورسیەکەی بەرام بەری دانیشم بەڵام قاچەکانی خستە سەری و ئاماژەی بەتەنیشت خۆی کرد  بەمانەی لە تەنیشت خۆم دابنیشە

ڕقـێـکـی کـۆن(An old hatred)🖤Where stories live. Discover now