CHAPTER.2

780 164 119
                                    

~vote~
.

لە بنکەی پۆلیس~

ئەفسەر: کەواتە نیشیمورا ریکی تۆ لە ماوەی ٤ ساڵدا ١٠٠ کەست کوشتووە!! ٢٥ کەس لە ساڵێکدا..وە زۆرینەی ئەو کەسانەی کوشتونت خێزان و ژن و منداڵن...هیچ هۆکارێک هەیە وا لەو خەڵکە ئەکەیت؟

(ئەفسەرەکە وتی لە کاتێکدا خەریکی خوێندنەوەی فایلی تاوانبارێکی وەک ریکی بوو)
نیکی بە بێدەنگی مایەوە...

ئەفسەرەکە: همم باشە...تۆ ئەنێردرێیت بۆ نەخۆشخانەی سایکۆ (دەروونی)..ئەوکات لەوێ ئەزانین کە چی کێشەیەک لەگەڵ تۆ هەیە..

نیکی هێشتا بە بێدەنگی مایەوە

[هێی ئەگەر نازانی سایکۆ یانی چی برۆرە پارتی یەک لەوێ روونم کردۆتەوە....]

ئەفسەرەکە: هێی سێری بکە منداڵ..تۆ تەنها ٢٠ ساڵیت..ئەوە درەنگ نییە بۆتۆ کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانت بکەیتەوە وە بەڕاستی هیوادارم کە خۆت بگۆڕیت وە بەیانی دەگوازرێیتەوە بۆ نەخۆشخانەکە..

نیکی هەستاو چووە سجنەکەی خۆی..

//بەیانی لە نەخۆشخانەی دەروونی//

/ ن/ت پۆڤ /

«لە ژوورەکەم دانیشتبووم..وە بێگومان من دکتۆری سایکۆیەکانم(دەروونی)..کوپێک قاوەم بەدەستەوە بوو وە خەریکی خوێندنەوەی فایلی نەخۆشەکان بووم..لەو کاتەدا سۆنو لە دەرگای داو هاتە ژوورەکەم.»

سۆنو: کەمێکی تر نەخۆشەکە لێرە ئەبێت ئەمەش فایلەکەی~

«فایلەکەم لێی وەرگرتوو دەستم کرد بە خوێندنەوەی..»

«ئۆو؟ نیشیمورا ریکی(ریکی ناوی ڕاستی نیکیە) ....تەمەنی ٢٠ ساڵە..وە بکوژە زیاتر لە ١٠٠ کەسی کوشتووە لە ماوەی ٤ ساڵدا.. زۆرینەشیان خێزان و ژن و منداڵبوون...
همم چارەسەری ئەم نەخۆشە پەرۆشم ئەکات!!..»

«چوومە لاپەڕەی ئەودیو شتێک شۆکی کردم..»

«ئۆو کەواتە هەموو خێزانەکەی خۆشی کوشتووە...باشە کەواتە پێویستی بە چارەسەری دەروونیە...ئەبێت هۆکارێکی هەبووبێت بۆ کردنی هەموو ئەمانە؟...»
.
«بەڕاست گۆیی من هێشتا هەست بە دوودڵی ئەکەم لەم کارەی ئەنجامی ئەدەم..ماوەی ساڵێکە دەستم پێ کردووە...کێشە نییە ن/ت..من ئەتوانم ئەنجامی بدەم ئەمە یەکەمجارم نییە چارەسەری کەسێکی سایکۆپاث بکەم...»

«دواتر سکرتێرەکەم (سۆنو) لە دەرگاکەی دام و لەگەڵ کوڕێکی باڵا بەرزی قۆز هاتە ژوورەوە..ئۆهـ هەڵی ئەهێنم ئەوە نەخۆشەکەیە..نیکی...»

killer {Ni-ki ff}Where stories live. Discover now