CHAPTER.13

568 135 306
                                    

~ڤۆت~
.
.
.
/دوای دوو مانگ/

ن/ت پۆڤ

ئەوە ئێستا دوو مانگ تێپەڕیوە بەسەر ئەو کاتەی کە من و نیکی بوینە خۆشەویست..وە ئێستا ئێمە یەکمان زۆر خۆشئەوێت...ئەو بێ من ناژی هەموو ساتێک لە لامە...وە ئیمڕۆ ئەو لە نەخۆشخانە دەرئەچێت...ئەو چاک بۆتەوە!!!ئەو ڕێک بووە بە کەسێکی تر...وە بێگوومان هۆکاری هەموو ئەوەشی پێ وتم کە بۆچی ئاوهای لێ هاتووە...

گەڕانەوە بۆ ڕابردوو دوو مانگ لەمەوبەر..
//FLASH BACK//

ن/ت: گیانەکەم نیکی بۆچی بەو شێوەیە خەڵکت ئەکوشت...

نیکی: ههههه.. ئەوە باسێکی دوورو درێژە...

ئەو کاتانەی کە بچوکتر بووم ب باوکێکی زۆر خراپم هەبوو بێگوومان هەموو کاتێک توند بوو لەگەڵمان...
وە هەرکاتێک ئەو خواردنانەی بە دڵ نەبووایە کە دایکم لێی ئەنا ئەوە بە خراپی لە دایکمی ئەدا لە بەردەم من و خوشکەکەم..

وە من خوشکەکەی خۆمم زۆر خۆشئەویست وە دایکیشم زۆر خۆشئەویست...لە هەمان کاتدا داپیرەیەکی بەتەمەنیشم هەبوو کە ئەو وەک دایکی دووەمم وابوو..ئەو لە دایکم زیاتر گرنگی پێ ئەدام...

هەموو کات باوکم منی بەکارئەهێنا بۆ کارە پیسەکانی خۆی...من کارم ئەکرد و ئەو پارەکەی لێ ئەسندم و لە قومار و خواردنەوەدا خەرجی ئەکرد...ئەو تەنانەت منی لە قوتابخانە دەرکرد...کە سێری هاوتەمەنەکانی خۆمم ئەکرد..دڵم لە خۆم دا ئەمرا....

وەک گەمژەیەک کارم ئەکرد لە قوتابخانەکەی خۆم و وە تەوالێت و دەستشۆرەکانم پاک ئەکردەوە...لە کاتێکدا کە هاوتەمەنەکانی خۆم ئەهاتن بۆ دەستشۆرەکە زۆر بە خراپی گاڵتەیان پێ ئەکردم....

دوای ئەوە ڕۆژێک من زۆر نەخۆشبووم نەمتوانی کە پارە پەیدا بکەم و بیدەمە باوکم...ئەو بەوەی زانی هیچ پارەم پێ نییە...بۆیە زۆر بە خراپی دەرگای ژوورەکەمی کردەوەو لە بەرچاو دایکم و خوشکەکەم قایشەکەی دەرکرد و لێی ئەدام...من تەنها ١٥ ساڵ بووم...هاوارم ئەکرد و ئەگریام...

ئازارێکی زۆرم هەبوو هەموو گیانم شین بۆیەوە...داوای یارمەتیم لە دایکم و خوشکەکەم کرد بەڵام ئەوان تەنها سێریان ئەکردم و هیچیان نە ئەکرد...

دوای لێدانێکی زۆر باوکم دەستی لێ بەردام و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە...

ئەو شەوە نەخەوتم لەبەر ئازار...کاتژمێر ٣ شەو بوو بەزۆر هەستام و ڕۆشتمە دەرەوە لەو ماڵە نەفرەتیە...

چوومە ماڵی داپیرەم....بۆ ماوەی هەفتەیەک لەوێ مامەوە...هیچ کار و ئیشێکم نەکرد بۆ باوکم...باوکم بەدوام دەگەڕا و ئەیویست بمدۆزێتەوە.. بەڵام نەنکم وتبووی نیکی لێرەنییە...وە منی شاردەوە نەنکم...

killer {Ni-ki ff}Where stories live. Discover now