CHAPTER.20

518 130 293
                                    

Vote~
ن/ت پۆڤ

دوای ئەوەی ئەو کوڕە قژ زەردە وای پێوتم دڵخۆشبووم بەوەی کە منیان نەناسیوەتەوە...ئایش زۆر بێزارکەرە کێ تاقەتی هەیە بچێتە ژوان لەگەڵی سەعات ١٠ شەو؟! هەر ناویشی نازابم وابزانم ناوی هیونجینە...هەرچۆنێک بێـــت...

باشە من دەبێت ئێستا چی بکەمـ؟! بچم بۆ کوێــ؟! خوایە یارمەتیم بدە...لەهەر کات و ساتێکدا بێت نیکی دەمدۆزێتـــەوە...باش ئەزانم کە بمدۆزێتەوە چیم بەسەرئەهێنێت تیائەچم....

بە ناو کۆڵانێکی تاریکدا دەڕۆیشتم لەو کاتەی کــەهـــ خۆم کێشا بە کەسێکدا...
هیوام ئەخواست کە نیکی نەبێت...بەڵـــام بــەداخـــەوە...

نیکی: چیە کچی جوان؟...

«ئەو ئەمناسێتەوە یان نا؟ هەڵبەت من ماسکم لە دەمەو عەینەکێکی ڕەشم لە چاوە...»

«دەبێت جوابی بدەمەوە یان نا؟؟ خۆم بکەم بە کەڕ؟؟؟»

«هەرچۆنێک بێت بەدەست نیشانەم بۆی کرد کە ناتوانم قسە بکەم خۆم وەک کەڕوڵاڵێک پیشان دا...هەڵبەت زۆر ئەترسام...چاوەکانی تاریک و ترسناک...وا خۆر هەڵئەهات و دنیا تاریــک ئەبوو..»

نیکی: ئۆو کەواتە ئەم کچە کەروڵالە؟

«بە پیاوێکی وت...پێم وایە دەستە ڕاستیەتی ئاخخ کوڕە خوێڕیەکەیە..؟»

هیونجین: ئایشش ئەوە ئەو کچە بوو پێم وت شەو ژوان ئەبەستین...نەمزانی کە کەڕە..

نیکی: پێت وایە من گێل بم؟
بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی سێری ن/ت"ی ئەکرد

هیونجین بە دەموچاوێکی پرسیاری سێری نــیــکــی ئەکرد لەو کاتەی فێلیکس لە سەیارە ڕەشەکەی بەردەمیان دابازی و هاتە لای نیکی...

فێلیکس: چی بوو ن/ت نەدۆزرایەوە؟

نیکی: ئــەوەتــا لـە بــەردەمــ خـــۆمـــە.

«هەر کەزانیم کە منی ناسیوەتەوە ڕۆحم لە جەستەم دەرچوو...تەواو من تیا چووم..»

«لەو بیرکردنەوانەدا بووم لەو کاتەی کە نیکی لە پڕ ماسکەکەمی لابرد..وە عەینەکەکەشی بە قاچ ورد و خاش کرد»

نــیــکــی: پێت وایە کە لە خۆڕا بووم بە گەورەترین مافیای کۆریا؟

هیونجین و فێلیکس چاویان زەق کردبۆیەوە.

هیونجین: ئایی توخوا ئەوە خۆ ن/ت"ە.

فێلیکس: ئەوە کچەکەی دواییە...

killer {Ni-ki ff}Where stories live. Discover now